بە لانی کەمەوە ٩ کەس لە ئەستەنبوڵ و مێردین دەستبەسەرکران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەستەنبوڵ و مێردین هەڵیانکوتاوەسەر ماڵاندا و بە لایەنی کەمەوە ٩ کەس دەستبەسەرکراون.

لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنە سیاسیەکاندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە چەندین  ناوچەی ئەستەنبوڵ هەڵیکوتاوەسەر چەندین ماڵدا و ٦ کەسی دەستبەسەرکردووە کە ئەندامانی هەدەکە، دەم پارتی، دەبەپە و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانی و سزدراوانی مارمارای  (MATUHAY-DER)ی تێدایە.

ڕاگەیاندرا ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون براونەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەستەبوڵ. زانراوە بڕیاری سنوردارکردن یان شاراوە لەسەر دۆسیەکان دانراوە.

هەر ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە ناوچەی قۆسەرێی مێردین هەڵدەکوتێتەسەر چەندین ماڵدا و چەندین کەس دەستگیردەکات. ئاشکرابوو لەو ئۆپراسیۆنەدا بەڕێوەبەرانی پێشوی هەدەپە نەجلە کایە، عەبدولغانی فەریدغۆلاری و یاسەمین لە نێو ئەوە چەندکەسەدان کە دەستبەسەرکراون.

 

ڕاگەیاندار دەستبەرسەرکراوان براون بۆ فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە.