لە سکەندەناڤیا بانگەوازکرا بۆ چالاکی لە ٢ ی تشرینی دووەم
نەجەدەکە بانگەوازی لە کوردستانی و دۆستەکانیان لە سکەندەناڤیا کرد لە ٢ ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ژیان بوەستێنن".
نەجەدەکە بانگەوازی لە کوردستانی و دۆستەکانیان لە سکەندەناڤیا کرد لە ٢ ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ژیان بوەستێنن".
بە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢ ی تشرینی دووەم لە ستۆکهۆڵم و مالمۆ و ئۆسلۆ چالاکی ئەنجام دەدەرێت. ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (نەجەدەکە)_سکەندەناڤیا، بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بەشداری چالاکییەکان بکەن.
نەجەدەکە بانگەوازی کرد "ئێمە ژیان دەوەستێنین و بەشداری چالاکییەکە دەبین"، ڕایگەیاند پێویستە کوردستانی و دۆستەکانیان لە سوید و نەرویژ و دانیمارک بەشداری چالاکییەکە بکەن و پەیوەستبوونی خۆیان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی بەهێز نیشان بدەن.
چالاکییەکانی ٢ ی تشرینی دووەم درێژەپێدەری چالاکییەکانی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەبێت. نەجەدەکە ڕایگەیاند ئەم هەڵمەتە بۆ گەلی کورد و تەواوی مرۆڤایەتی گرنگییەکی مێژوویی هەیە، بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتێکی مەزنە.
نەجەدەکە ڕایگەیاند داخوازی سەرەکییان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، دەڵێت: "تا هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئیمراڵی و چارەسەری پرسی کورد، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. پێویستە بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری ڕێپێوانەکانی ستۆکهۆڵم و مالمۆ و ئۆسلۆ بکەین و دژی ئەو هەموو ناهەقییانەی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، بڵێین "ئیتر بەسە".