موردا مانتوش سەرۆکی گرووپی 'مافیای یەنیدۆغان' پاسەوانی پێشووی باخچەلی بووە

لە سکاڵاکانی پەیوەست بە دۆسیەی 'مافیای یەنیدۆغان' دەرکەوت کە موراد مانتوش سەرۆک چەتە و پاسەوانی پێشوی باخچەلییە.

لە دۆسییەی تۆمەتبارکردنی 'مافیای یەنیدۆغان' کۆمەڵێک بەڵگە ئاشکرابوون کە زیاترە لەوەی لە ڕای گشتییدا بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە هەموو پەیوەندییەکانی باندە مافیاییەکە ئاشکرا نەکراون، بەڵام لە دۆسییەکەدا ئاشکرابووە فرات ساری کە لەلایەن دادگاوە وەک سەرۆکی باندەکە پیشاندراوە، سەرۆک نیە بەڵکو ئەندامی باندەکەیە.

بەڵام داواکاری گشتی تەنانەت سەرباری بوونی تۆمارە دەنگییەکانیشەوە، فرات ساری لەبری موراد مانتوش وەک سەرۆکی باندەکە نیشان دەدات.

بەپێی تۆمەتبارکردنەکە سەرۆکی باندەکە موراد مەنتوش کە پێشتر پۆلیس بووە، ماوەیەکی زۆر لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٣ پاسەوانی دەوڵەت باخچەلی بووە. دواتر لە ڕێکخراوە فاشیستییەکاندا کاردەکات، لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠دا خانەنشین دەبێت، دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی تی ئاڕ جی کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ گرووپی چەتەیی یەنیدۆغان.

لە کۆیی تۆمەتبارکردنەکاندا دەرکەووتە هەموو ئەو منداڵە ساوایانەی لەو نەخۆشخانەیەدا گیانیان لەدەستداوە بە هۆکاری گەندەڵییەی و خراپەکارییەکانی نابراوەوە بووە. لە لێدوانەکانی سارییدا دەردەکەوێت کە بە فەرمانی مەنتوش ناو و زانیاری ئەو کۆرپەلانە گۆڕدراوە کە لەو نەخۆشخانەیدا لە دایکبوون، ئەمەش بە مەرامی وەرگرتنی پارە بوو.