کۆماو بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە

کۆماو لەنێوان ١٩_٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان لە کۆڵن کۆبووەوە.

بێجگە لە بنەماڵەی شەهیدان، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەوروپاش بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی_گەل ڕەمزی کارتال و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون. لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر واتا و گرنگی شەهیدان، پێشهاتە سیاسییە هەنوکەییەکان، ساڵی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" وتوێژ کرا، سەرنج و بۆچوونەکانی بنەماڵەکان وەرگیرا.

نوێنەری ڕێکخراوەکان و سیاسەتمەداران بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و هەڵسەنگاندنەکانیان بەرفراوانتر کرد. تێیدا تیشکخرایەسەر سیاسەتەکانی داگیرکاری و فشار و کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد.

هەروەها ئاماژەکرا بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکانی بنەماڵەی شەهیدان بۆ ڕێپێوانی مەزنی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن. بنەماڵەی شەهیدان بانگەوازیان کرد بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە ڕێپێوانەکەدا.

کۆماو ڕایگەیاند کۆبوونەوەی لەم شێوەیە لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان بەردەوام دەبن و پشتگیری مەعنەوی لەم کۆبوونەوانەوە وەردەگرن. تیشکخرایەسەر گرنگیی درێژەدان بەم چالاکییانە.