بەنگەوازی لە گەلی ئامەد کرا لە گۆڕەپانی شێخ سەعید کۆ ببنەوە
تەژەئا، دەبەپە و دەم پارتی بەنگەوازیان لە گەلی ئامەد کرد بۆ 'پێشوازیکردن لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ' بە ڕێپێوانی بەرفراوان بڕۆنە گۆڕەپانی شێخ سەعید.
تەژەئا، دەبەپە و دەم پارتی بەنگەوازیان لە گەلی ئامەد کرد بۆ 'پێشوازیکردن لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ' بە ڕێپێوانی بەرفراوان بڕۆنە گۆڕەپانی شێخ سەعید.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە نووسینگەی ئامەدی دەم پارتی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و دوایان لە گەل کرد بۆ پێشوازیکردنی بە هێز لە شوێنی ڕاگەیاندنی پەیامە مێژووییەکی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە. محەمەد شیرین گوربوز هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد لە بەیاننامەکەدا داوای پشتیوانی لە پەیامە مێژووییەکە کرد وتی: "ئێمە قسەکانی بەڕێز ئۆجالان بە بنەما وەردەگرین، ئەو پەیامەی کە ئەمڕۆ دەدرێت زۆر مانادار و ئەرێنییە بۆ ئێمە. ئەمڕۆ جارێکی تر بینیمان کە گۆشەگیری مانایەکی نییە. بێگومان لە بەیاننامەکەدا پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالان دەگاتە گەلانی جیهان و وتی: "ئێمە سڵاو لەو ئیرادەیە دەکەین کە لە هەموو بارودۆخەکاندا لە سەر ئاشتی و پێکەوەژیان سوور بوو و لەسەر ئەو بنەمایە پێشنیارەکانی گەیاندە ئەنجام و پاشەکشەی لە دانوستانەکان نەکردووە."
گوربوز بانگەوازی لە گەلی ئامەد کرد کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید کۆببنەوە و وتی: ' وەرن پێکەوە گوێ لە بانگەوازییەکەی بەرێز ئۆجالان بگرین و دواتر هەموومان لە سەر ئەو ڕێگایەی کە پێویستە بگەینە ئەنجام دەگرینەبەر. بەردەوام گوتوومانە سیاسەتی شەڕ و نکۆڵی کردن لە کوردان هیچ قازانج و ئەنجامێکی نییە. بۆیە جارێکی تر دەبینین کە دۆزی مافداری گەلی کورد خەریکە بە ئەنجام دەگات. با کەس لەوە گومانی نەبێت کە بە ملیۆنان کورد پشتگیری و خاوەنداری لەم بانگەوازییە دەکەن. جارێکی تر بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین؛ بە بەشدارییمان لە ئامەد نیشان بدەین کە پەیامەکەی بەرێز ئۆجالان لەسەر کوردستان و جیهان کاریگەری هەیە."
هەروەها گوڵسەن ئۆزەر هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد ڕایگەیاند؛ قۆناغی ئێستا نیشان دەدات کە ڕێبەر ئاپۆ چەندە لە تێکۆشانی ئاشتیدا ڕاستە. بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتیخوازانە؛ دەبێت ئەم پەیامە بە هەموو جیهان بگەیەنین و هەروەها بانگەوازی لە گەلی کورد دەکەین بۆ بنیاتنانی ئاشتی لە گۆڕەپانی شێخ سەعید کۆببنەوە."