بێریتان لە ئیزمیر بەبیر هێنرایەوە
گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵوەگەڕی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە ئەزمیر بەبیر هێنرایەوە.
گەریلای پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵوەگەڕی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە ئەزمیر بەبیر هێنرایەوە.
کۆمەڵەی یارمەتی و پشتیوانی کەس و کاری ونبوەکانی ئاناتۆلی و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و کۆمەڵەی یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانیان و سزابڕاوانی ئگەی، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونی بێریتان ( گوڵناز کاراتاش) سەردانی بنەماڵەکەیان کرد.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بێریتان تەسلیمی پێشمەرگەی پەدەکە و یەنەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورکیایان دەکرد نەبوو، خۆی لە شاخێکەوە فڕێدەداتە خوارەوە و شەهید دەبێ.
هاوسەرۆکی کۆمیتەکە، ڕەحیمە توران، لە سەردانەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بە ڕێزەوە بیریتانیان بەبیر دێنینەوە و وتی بێریتان هێمای بەرخۆدانی ژنانی کوردە.
دایکی بێریتان یەمۆش کاراتاش، دەڵێت، نە دەنگی کچەکەی بیستووە و نە تەرمی کچەکەی بینیوە.