بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی گەریلاکانی هەپەگە کرا

خێوەتی سەرەخۆشی بۆ چەند گەریلایەکی هەپەگە دانرا کە لە کات و شوێنی جیادا شەهیدبوون، بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی ئەم خێوەتانە کرا.

گەریلاکانی هەپەگە، ئۆنور کامیلئۆغلو (جڤان فارقین) و نازم حیکمەت ئولگەن (بەدران) و محەمەد گۆنیەلی (سەعید بروسک) لە شەڕ و پێکدادان و لە کاتی جیاوازدا لە گەڕەکەکانی جۆفیتن و بەشیشت و دەرەقۆلی ناوچەی لجێی ئامەد شەهید بوون، تەرمەکانیان لەلایەن بنامەڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە و بەخاک سپێردرا.

تەرمی گەریلا کامیلئۆغلو لە گۆنیەلی لە ئێلح، هەروەها تەرمی ئولگەن لە ناوچەی پیاس بەخاک سپێردرا.

بەبەشداری پارت و ڕێکخراو و کەسێتییەکان و خەڵکێکی زۆر، بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی خێوەتەکان کرا.

لە خێوەتی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە، ئۆنور کامیلئۆغلو (جڤان فارقین) نوێنەری کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەت (MEBYA-DER) لە فارقین، زەکی چیچەک گوتی: "وەک گەل کەموکوڕین لە ئاستی بەرپرسیارێتی و تێکۆشاندا، پێویستە شایستەی شەهیدان بین".

لە خێوەتی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە، نازم حیکمەت ئولگەن (بەدران)، هاوسەرۆکی گشتی (MEBYA-DER)، محەمەد ئەمین کیلیچ، گوتی: "ئازادی هێندە پیرۆزە، گەنجان گیانی خۆیان لەپێناوی دەبەخشن، دەبێت بزانین ئازادی چەندێک مەزنە".

سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە جیهاد ئاتکائ (حوسەین پیران) کە ١٤ ی تشرینی یەکەم لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی مەتینا لەگەڵ هەڤاڵەکانی شەهیدبوو، لە گەڕەکی سەیرانتەپ لە یانیشەهیر بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانکرا.