بوڵدان: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر لێواری رووخاندایە

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و رایگەیاند کە کۆتایی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە نزیکبووەتەوە و وتی: ئەم سیستمە تاڵانکارییە دەدۆڕێت."

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بوو بە پڕۆژەیاسای بودجەی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ قسەی کرد. بوڵدان کاردانەوەی بەرامبەر بودجەی ئاکەپە-مەهەپە، دەربڕی کە دوورە لە دانوستان و رای لایەنەکانی دیکە و وتی: "ئەمە بودجەیەکە کە رەنجی ملیۆنان کەس دەخاتە خزمەتی دەسەڵاتەوە و  کێشە و چارەسەری ئەو بودجەیە ڕەتکردنەوە و ئینکارییە”.

بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ماوەیەکی کەمی ماوە و وتی: ئێوە بوونەتە هۆی ئەوەی وڵات ئیفلاس بکات. بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات زیانێکی زۆر بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت. بوڵدان باسی لە پێشێلکردنی زیندانیانی و رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان کرد و ئاماژەی بە دوژمنایەتی دەسەڵاتداران بەرامبەر سروشت کرد.

پێویستە بە زوترین کات گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت

بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر لێواری رووخاندایە و وتی: "ئێوە دەڕوخێن! ئەمڕۆ ملیۆنان کەس داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەکەن. بۆیە ئێمە پێداگری لەسەر چارەسەری لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەکەین."

بوڵدان ڕایگەیاند، کاندیدەکەیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ژن دەبێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی دەستکەوتێکی مێژوویی دەبێت بۆ ژنان. ئێستاش کاتی فراوانکردنی ئامانجەکەیە. ئەگەر دەتانەوێت لە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیادا ژنێک سەرۆککۆمار بێت، تاکە پارت کە دەتوانێت ئەوە جێبەجێ بکات، هەدەپە و هاوپەیمانی ژنانە."

ف.ق