بڕیاری دیوانی دادی ئەوروپا لە بارەی پەکەکەوە

دیوانی دادی ئەوروپا تانەدانی ساڵی ٢٠٢١ی پەکەکە لە دژی لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'ی رەتکردەوە.

دیوانی دادی ئەوروپا لە لوکسەمبورگ بڕیاری خۆی لەبارەی تانە و سکاڵای پەکەکە لە دژی 'لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان' تایبەت بە دوای ساڵی ٢٠٢٢ی، ئاشکرا کرد.

دانیشتنی لەسەر ئەو سکاڵایە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا. دادگا لە بڕیارەکەیدا بانگەشەیەکی بەم جۆرەی کردووە، "ئەگەرچی بەشێک لە بانگەشەکان لە بارەی پێشێلکردنی پابەندبوونەکان لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستن و مافی پشتیوانی دادوەری کاریگەر، رەواش بن، ناتوانن ببنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە".

دادگا تانەی پەکەکەی لە لیستەکە رەتکردەوە و بڕیاریدا کە هەردولایەن تێچووەکانی دادگا بدەن.

دیوانی دادی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری خۆی لەبارەی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستەکانی 'رێکخراوە تیرۆریستییەکان' لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٢ لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا ئاشکراکردبوو. سەرباری ئەوەی دادگا لە بڕیارەکانی پێشوودا بڕیاریدابوو کە نابێت پەکەکە لە لیستەکەدا بێت، لیستەکەی هەڵنەوەشاندەوە کە بەهەمان بەڵگاندنەوە نوێ کرابووەوە.

هـ . ب