چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ژنانی ئازادە
گروپی نوێی ئێشکگریی ئازادی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، ٤ی نیسان شۆڕشی ئازادی ژنان و سەرلەنوێ زیندووکردنەوە و بوژانەوەی گەلی کوردە.
گروپی نوێی ئێشکگریی ئازادی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، ٤ی نیسان شۆڕشی ئازادی ژنان و سەرلەنوێ زیندووکردنەوە و بوژانەوەی گەلی کوردە.
چالاکیی ئێشکگری ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەلایەن دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥١١ دایە.
چالاکییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک لە کوردان و دۆستانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری تولوسی فەرەنسا بەڕێوەدەبرێت.
چالاکوانانی ئەم هەفتەیە بریتین لە: چیدەم یڵدرم، زەلال یڵدز، مەروان یڵدرم و یوسف چیفتچی.
چیدەم یڵدرم بەناوی گروپەکەوە رایگەیاند، لە ٤ی نیساندا دەستیان چالاکیی ئێشکگری کردووە و، کە ڕۆژێکی گرنگە بۆ کورد و بۆ ئەوەش زۆر دڵخۆشن.
چیدەم یڵدرم ڕاشیگەیاند: "ئێمە ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین" و ٤ی نیسانی بە شۆڕشی ئازادیی ژنان لەقەڵەمدا.
چیدەم یڵدرم ئەوەشی ڕاگەیاند، "٤ی نیسان لە هەمان کاتدا سەرلەنوێ ژیانەوەى هەبوونە بۆ کورد" و وتی، پێویستە کورد خاوەنداری و داکۆکی لەو بەهایانە بکات.
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا، بەشداریکردن و خاوەنداریکردن لە چالاکیی ئێشکگری خاوەنداریکردنە لە بەهاکان و وتیشی، "ئێمە لە ستراسبۆرگەوە داوا لە هەموو کوردان دەکەین، کە بەشداری لە چالاکیی ئێشکگریدا بکەن و خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی خۆیان بکەن".
چیدەم یڵدرم ئەوەشی وت، "ئەگەر بمانەوێت جیاواز بژین، ئەوە بە مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەرمان بەدی دێت" و وتیشی، ئەوان هەرگیز ڕفاندن و دیلکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکەن.
چیدەم یڵدرم لە کۆتایی وتەکانیدا وتی، "هەر چۆن گەلەکەمان لە کوردستان سەرباری هەموو سەختی و دژوارییەکان هەستاوەتە سەرپێ و خۆی لەسەر پێ راگرتووە و لە گۆڕەپانەکاندایە و بەردەوامە لە تێکۆشان، ئێمەش ناچارین لێرە لەسەر پێ بوەستین و بەردەوام بین لە تێکۆشان".
ژ.ت