بە دیمەن

چالاکوانانی ژنێڤ بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ستراسبۆرگ

لە چالاکییەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان فیداکاری چالاکی ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن، ڤیان سۆران یادکرایەوە و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.

چالاکی کوردستانیان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا ڤیان سۆران (لەیلا والی حوسەین) کە ١ ی شوباتی ٢٠٠٦ دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی جەستەی خۆی سوتاند، یادکرایەوە.

چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، لە کەسێتی ڤیان سۆراندا، خولەکێک ڕێز بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی نیشاندرا.

پاشان ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکەی ژنێڤ فەیسەڵ کوشکاندی قسەی کرد و شەهیدکردنی ئەندامی پەیەدە دلاوەر عەرەبۆ و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هەیفا عەرەبۆی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرد.

کوشکاندی ڕایگەیاند گەلی کورد ساڵانێکە ڕووبەڕووی دڕندەیی سیستەماتیک و قڕکردن دەبێتەوە، گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی بێ وێنە ئەنجام دەدەن.

هەروەها کوشکاندنی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ لەژێر هەلومەرجی گۆشەگیری ٢٦ ساڵەشدا، هێشتا بۆ چارەسەرێکی درێژخایەن و ئاشتییانە تێدەکۆشێت.

هەروەها جەختی کردەوە وەک کوردستانیان هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک دەگرنەئەستۆ بۆ بەدیهێنانی فیکری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن.

چالاکییەکە تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانەی لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.