بڕیارەکانی لەسێدارەدانی ئێران لە بێرن شەرمەزارکران
بڕیاری لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن ئێرانەوە، لە بێرن شەرمەزارکرا.
بڕیاری لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن ئێرانەوە، لە بێرن شەرمەزارکرا.
بڕیاری لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەنجامدرا. بانگەواز لە دەوڵەتی ئێران کرا بڕیارەکانی لەسێدارەدان هەڵوەشێنێتەوە و داوای هەستیاری لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا.
لەسەر ناوی پژاک حەکیم هەتوتی و لەسەر ناوی کژار پەیام ئازاد و لەسەر ناوی ناوەندنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، وتەبێژی پەیەدەی سویسرا، گوڵستان سەعدون قسەیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لەسێدارەدانیان کرد.
لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر کار و خەباتی پەخشان عەزیزی بۆ خزمەتی قوربانیانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پەنابەرانی نێو کەمپەکان، بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت لێبووردنی نێودەوڵەتی کرا، کاربکەن بۆ ئازادبوونی پەخشان عەزیزی.
هەروەها تیشکخرایە سەر خەباتی وریشە مورادی لە سوریا و برینداربوونی لە کۆبانێ، ئاماژە بەوە کرا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوایان کردووە سزاکەی وریشە مورادی هەڵوەشێتەوە. بانگەواز لە دادگای ئێران کرا گوێ لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بگرێت.