چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": چارەسەری پرسی کورد بەندە بە هەڵگرتنی گۆشەگیرییەوە

چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، دووپاتکرایەوە چارەسەری پرسی کورد بەندە بە هەڵگرتنی گۆشەگیرییەوە.

چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"

بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مەتوای-دەر) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم زیندانی باکرکۆی ئیستەنبوڵ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو، گوتی: "تاوەکو ئاشتی و ئارامی بێتە ئەم وڵاتە دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت. لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی توند هەیە، گرووپێکی بچووک چارەسەرنەکردن دەسەپێنێت".

جەختی کردەوە، وەک دەم پارتی تا ئازادی زیندانیان و چارەسەری پرسی کورد تێدەکۆشن.

پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەییە بۆز ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی لە چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەتەوە، گوتی: "چارەسەری پرسی کورد بەندە بە هەڵگرتنی گۆشەگیرییەوە. کاتێک ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پێکدێت، پرسی کورد چارەسەر دەبێت".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.