چالاکی دژ بە گۆشەگیری و داگیرکاری لە ستراسبۆرگ
لە ستراسبۆرگ دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە ستراسبۆرگ دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکییەک ئەنجامدرا.
کوردەکان لەسەر بانگهێشتی تەجەشە و تیکۆژن لەبەردەم وێستگەی ستراسبۆرگ کۆبوونەوە و لێدوانێکیان بۆ راگەیاندنەکان دا.
چالاکوانان وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرێک بە زمانی کوردی و فەرەنسی بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین" و "ئازادی بۆ ئۆجالان".
چالاکوانان رایانگەیاند، تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەیدانەکاندا دەبن.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
لە چالاکییەکەدا چەندین واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" کۆکرانەوە.
چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی هات.
ژ.ت