چالاکی لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە

چالاک دانیشتن کەبەئامانجی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری جنێڤی سویسڕا دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە شاری جنێڤی سویسڕا بە ئامانجی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەر بینای بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا مەعسوم کارائۆغڵان و موستەفا داغ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر رێگای ئامارا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێورەسمی پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بکەن لەلایەن سەربازانەوە شەهیدکرابوون و گەریلاکانی هەپەگە ئەمرە ئابڵاک (پارتیزان هەرەکۆل)، ئایدن ماماک (کەمال ئاڤێستا) و عەبدوڵموتەلیب تونچ (چەکدار بەختیار) کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە بۆتان شەهید ببوون یادیان کرایەوە.

چالاکی دانیشتن بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ ئەرداڵ ئاتاسۆی قسەی کرد. لە قسەکانیدا راوەستەی لەسەر گرنگی ٤ی نیسان کرد.

ئاتاسۆی باسی لەوەکرد، کە لە هەموو شوێنێک کاریگەری لەسەر هاوکارانی سیاسەتی پاکتاوکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دادەنێن و بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان. لەدرێژەدا وتی: "ئێمە لەهەموو شوێنێک لە سەر بنەمای ئازادی رێبەرمان چالاکیەکانمان گەورە دەکەین. ئێمە بە خاوەنداری لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە'، ئێمە لەسەر هێڵی بەرخودانی رێبەرایەتی و گەریلاکانمان دژی هێزە کۆمەڵکوژکارەکان و کاوکارانیان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. ئێمە بە سەرکەوتنی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' بەڵێنی 'رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' کە بە شەهیدانمان داوە جێبەجێ دەکەین".

دوای قسەکان چالاکوانان پشتیان کردە نەتەوەیەکگرتووەکان و بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکانیان بەرامبەر بە داواکارییە رەواکانیان بە وتینەوەی دروشم شەرمەزار کرد و کوردستانیان دواتر درێژەیان بە چالاکییەکەدا.

هـ . ب