چالاکیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فراوان دەبن
بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و مامۆستاکانیش دەستیان بە مانگرتن کرد.
بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و مامۆستاکانیش دەستیان بە مانگرتن کرد.
زانکۆی ڕازی کرمانشان، زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی زاهیدان، زانکۆی زانیستە کۆمەڵایەتیەکان تاران، زانکۆی شەریف، زانکۆی ئەمیر کەبیر، زانکۆی تاران، زانکۆی فردەوسی مەشهەد و زانکۆی ئەسفەهان خوێندکاران رژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
لە زانکۆی شەریفی تاران لەنێوان هێزەکانی بەسیج و خۆپیشاندەراندا ئاڵۆزی روویدا. هێزەکانی بەسیج دەرگای چێشتخانەی زانکۆیان گرت و خوێندکاران ئاستەنگیەکانیان تێپەڕاند و چوونە نێو چێشتخانەکە.
لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی کۆردیناسیۆنی سەندیکای مامۆستایانی پیشەیی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، مامۆستاکان دەستیان بە مانگرتن کرد و پشتگیریان لە خوێندکاران کرد.
لە مەریوان، جوانڕۆ و سەقز مامۆستایان ئێواران دەوامیان بایکۆت کرد. کوشتن و گرتنی مامۆستا و خوێندکاران شەرمەزارکران.
لە سنە هێزەکانی رژێم تەقەیان لە خوێندکارانی ژن کرد. لە هەرێمە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خوێندکارانی ئامادەیی، بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.
دوێنێ شەو لە سنە، دیواندەرە و سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەرێمە جیاوازەکانی پارێزگای بەندەر عەباس و مازەندەران خۆپیشاندان ئەنجامدران.
مامۆستاکان دەستیان بە مانگرتن کرد
لە شارەکانی مەریوان، سنە، سەقز، کرمانشان، بانە، مەهاباد، شیراز، تاوان و زۆر شاری دیکە خوێندکاران دەوامیان بایکۆت کرد.
لە هەمانکاتدا سەندیکاری مامۆستایان بانگەوازی بۆ مانگرتن لە مامۆستایان کردبوو کە بچن بۆ دەوام بەڵام بەشداری لە پۆلەکاندا نەکەن. هەروەها داوا لە خانەوادەکان کرابوو کە خانەوادەکان نەچن بۆ خوێندنگاکان.
ف.ق