تاژێ بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

تاژێ ڕایگەیاند، ٤٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە شنگالی ڕزگارکراو و ئارام بە ڕۆحی ژن ژیان ئازادیی پیرۆزی دەکەین.

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ، بۆ بۆنەی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ بەم شێوەیەیە:

"بە ناوی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی  کرێکارانی کوردستان، لە شنگال ڕزگارکراو و ئارام بە گیانی ژن، ژیان، ئازادیی لە دامەزرێنەر و ئەندازیاری ئەم تەڤگەرە مرۆڤایەتییدا، لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. لە گەریلاکانی ئازادیی کە لە کاتی فەرماندا بەهانای کۆمەڵگەکەمانەوە هاتن، لە گەلی وڵاتپارێزی و بەرەنگاربوو، لە کۆمەڵگای ئێزدی و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. ئێمە لە شەهیدی یەکەم حەقی کارەر هەتا ئاسیا و ڕۆژگەر تەواوی شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و حورمەتەوە بیر دەهێنینەوە.

پەکەکە لە سەدەی ٢١ـدا لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بە ئایدۆلۆژیا، فەلسەفەی ئازادیی و بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، بووەتە حزبی ژن و گەلانی ژێردەست. ڕێبەر ئاپۆ بە دامەزراندنی پەکەکە ژیانێکی نوێ، هیوا، ئامانج و جیهانێکی ئازادیی پێشکەشی مرۆڤایەتی و ژنان کرد. سیستەمی کاپیتاڵیست کە ئەمڕۆ گۆڕاوەتە مەکینەیەکی هاڕینی کۆمەڵگا و قڕکردنی ژن، لە هێزی رێبەر ئاپۆ و ئەو بزوتنەوەی دروستی کردووە تێگەیشتووە. بەهۆی ئەم ترسەوە پیلانێکی نێونەتەوەییان دژی ڕێبەر ئاپۆ داڕشت. بەرامبەر پیلانی گەورەی کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ سەر تەواوی ژن، کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی ئەنجام درا، گەلانی بە پەکەکەیی بوو، بە ڕۆحی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و ٢٦ ساڵە خەباتێکی مێژوویی و شکۆمەندانە بەڕێوەدەبەن.

ڕۆحی خۆڕاگرانەی پەکەکە ١٠ ساڵ پێش ئێستا، بەرامبەر هێڵی خیانەتی پەدەکە لە هەرێمی پیرۆزی ئێزدخان لە بەردەم کۆمەڵکوژیی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ـدا وەستایەوە. بۆ پاراستنی ژن، منداڵ، پیر، شوێنە پیرۆزەکان، چیای شنگال و تەواوی کۆمەڵگاکەمان سەدان شەهیدیان دا. بە پێشڕەوی فەرماندەکانی وەک مەدیا عەگید، عەگید جڤیان، دڵشاد، نوژیان و مام زەکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ناوەڕۆک و گیانی پەکەکەوە دژی چەتەکانی داعش بەرخۆدانێکی بێ هاوتایان پیشان دا. ئەم ١٠ ساڵە ئێمە وەک ژن و کۆمەڵگای ئێزدی لە سایەی ئەم شەهیدانەوە خۆمان ڕێکدەخەین، تێدەکۆشین، بەرگریی دەکەین و خۆمان دەپارێزین. هەرگیز کار، فیداکاریی، خۆشەویستی، هیوا و باوەڕی ئەم پارتە کە لە دڵماندا چاندراوە لە بیر ناکەین و نایەڵین لە بیر بچێتەوە.

بەرامبەر مرۆڤایەتی و بە تایبەتی ژنان، سیستەمی پیاو-دەوڵەت دەستی بە جەنگی جیهانی سێیەم کردووە. دژی ئەم جەنگی کوشتار و داگیرکارییە، ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی کە لە هەناوی تێکۆشانی پەکەکەدایە ئەمڕۆ، لە تەواوی جیهاندا بەرخۆدانێکی بێ هاوتا دەبات بەڕێوە. ئێمەش هیوای خۆمان لەم بەرخۆدانە وەردەگرین. چونکە پەکەکە بە پێشڕەوی ژنان، بۆ هەموو پێکهاتە، باوەڕ، ئان، نەتەوە، ژن و گەلانی ژێردەست جەنگی ڕەوا و مافداری ئازادیی بەڕێوەدەبات. سەرەتا دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هەموو هێزە زاڵەکان لە مێژووی گەلاندا جارێکی دیکە بەرخۆدانی مێژوویی دەنووسێتەوه.

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە دەڵێین؛ هەتا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت، بە هەموو هێزمان، کار دەدەین و تێكۆشان دەکەین. لەم ڕێگایدا قوربانی دەدەین و هیچ پلان و هێرشێک پاشگەزمان ناکاتەوه. بەم بیر و باوەڕەوه جارێکی دیکه ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە گەریلاکانی ئازادیی، لە کۆمەڵگاکەمان و تەواوی ژنان پیرۆز دەکەین. سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی بە ڕۆحی پەکەکەوە دەکەین."