چالاکیی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەردەوامە
چالاکیی کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە.
چالاکیی کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە.
چالاکیی کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە بەرزکرابوونەوە. لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.
لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا یادی ٧ شەڕڤانی یەبەشە، ٢ گەریلای هەپەگە و نازێ نایف ئەندامی تاژێ و ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان کرایەوە، کە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧دا لە هێرشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە خانەسۆر شەهید بوو.
دایە شۆڕش نوێنەری کۆنگرەی ستار لە حەلەب بە تەلەفۆن بەشداریی لە چالاکییەکەدا کرد و باسی لە گرنگیی چالاکییەکە کرد و سڵاوی لە چالاکوانان کرد.
"تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نابێت لە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین"
دوابەدوای قسەکانی دایە شۆڕش، ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ بە رێزگرتن لە ناوی یەک بە یەکی شەهیدانی خانەسۆر دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکانی دیکە، بۆ داوایەکی مافدارانە و رەوای گەلی کورد چالاکیی دانیشتن بەڕێوەدەبەین. دەبێت ئەو دەوڵەتانە و رێکخراوەکان باش بزانن، ئێمە تا ئازادیی ڕێبەرەکەمان و گەلی کورد، بە پێداگری و بڕیارەوە درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین و داواکاریەکانمان بە گوێی هەموو جیهان دا دەدەین و بەردەوام دەبین لەسەر هاواری ئازادی".
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت