دادوەرێکی ئێران کوژرا

ڕاگەیاندرا دادوەرێکی باڵای ئێران بە ناوی ئیحسان باقری لە شاری شیرازی باشووری ئێران کوژراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دادوەرێکی باڵای ئێران بە ناوی ئیحسان باقری لە شاری شیراز لە باشووری وڵاتەكەمان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە كوژرا، دەشڵێن، دوای ڕووداوەكە بكوژانی ئەو دادوەرە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوووە.

میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، ئیحسان باقری دادوەری بەشی ۱۰۲ـە لە دادگای تاوانی دوو لە شاری شیراز و ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا. دوای ڕووداوەكە تیمەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.