داواکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ڕەتکرایەوە
سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە لایەن داواکاری کۆماری بورسە ڕەتکرایەوە.
سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە لایەن داواکاری کۆماری بورسە ڕەتکرایەوە.
نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد و داواین کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن.
سەردانەکە بەرەبەیانی ئەنجامدرا و سەردانی پارێزەران لەلایەن داواکاری کۆماریەوە بە بیانووی قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ ٦ مانگ ڕەتکرایەوە کە بڕیارەکە لە لایەن ٢ مین دادگای ئینفازی بورساوە درابوو.
نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا پاریزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ ٢ی ئازار، ٢٢ی ئازار، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو. پارێزەران دوای ٧ی ئابی ٢٠١٩ و تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ئیمڕالی و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.
ک-ش