دایکانی شەممە بۆ ویدات ئایدن کۆبونەوە

دایکانی شەممە لە بکوژانی ویدات ئایدنیان پرسی کە لەلایەن دەوڵەتەوە بە ئەشکەنجەدان تیرۆر کرا و داوایان کرد کە کۆتایی بەبێ سزایی لەو دۆسیەیەدا بهێنرێت.

دایکانی شەممە هەزار و ٥٨هەمین چالاکیی خۆیان ئەنجامدا. دایکانی شەممە بۆ ئەوەی لە چارەنووسی کەسوکاریان بپرسن کە لە ژێرچاودێرییدا تیرۆرکراون و بێسەروشوێنکراون، تاوانباران دادگای بکرێن، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆدەبنەوە.

دایکانی شەممە بە گوڵ و وێنەی کەسوکاریان کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆبوونەوە، ئەم هەفتەیە لە بکوژی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل (HEP)ی ئامەد ویدات ئایدەنیان پرسی کە لە ٥ی تەمموزی ١٩٩١دا تیرۆرکرا.

چەندین چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و لە هاوسەرۆکایەتی گشتی ئیهەدە ئەرەن کەسکین بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.