دایکی زیندانیەک: تا کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ناوەستین

موشەهەرە ئولکەر کە یەکێکە لە دایکانی ئێشکگری دادپەرەوەری باسی لەوەکرد گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد ستەمێکی گەورەیە و وتی: " تا کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لە بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین."

گۆشەگیری ئیمراڵی

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە چوارچێوەی کامپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' چالاکی مانگرتن لە خواردنیان لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستپێکرد و تا ٤ی نیسان بەردەوام بوون.  زیندانیان لە ٤ی نیسانەوە پەڕینەوە بۆ قۆناغی دووەمی چالاکیەکەیان کە بایکۆتکردنی دانیشتنی دادگاکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانە. کەسوکاری زیندانیان دوای ئێشکگری دادپەروەری هەموو ڕۆژێک بە دروشمی 'ببە بە دەنگی ئازادی' ئەنجام دەدەن.

پێویستە دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە

دایکە موشەهر ئولکەر بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا نابێت بەرپرسیارێتییەکان تەنها لە ئەستۆی زیندانیان بێت و وتی: "هەموومان کوردین، زوڵم لە هەموومان دەکرێت. بۆیە هەموومان لە دژی ستەمین. گۆشەگیری ستەمە لە دژی مرۆڤایەتی، تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت ئابووری و ئازادی لەم وڵاتەدا لە دۆخێکی خراپدا دەبێت، لەبەر ئەمە لە دژی گۆشەگیریین و قبوڵی ناکەین. گەر ئازدییمان بوێت پێویستە، کۆتای بە گۆشەگیری بهێنین و دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە. تاکو دەرگای ئیمراڵی نەکردێتەوە زیندانیانمان دەستبەرداری چالاکیەکانیان نابن."

دەسەڵاتداری هەموو جۆرە زوڵمێک دەکات

ئولکەر ئەوەی بیرهێنایەوە کە زیندانیان لەگەڵ کەسوکارەکانیاندا چاوپێکەوتن ناکەن، ناچنە دانیشتنی دادگاکانەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بۆ ماوەی دوو مانگە ئاگامان لە دۆخی ڕۆڵەکانمان نیە لە زیندانەکاندا. بۆیە بیرییان دەکەین و لە مەراقداین. ڕێبەرێتی ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زینداندایە، بۆیە رێبەرێتی و هەموو زیندانیان خاوەنی مافی دیدارن لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا. دەسەڵاتداری ئاکەپە هەموو ڕێبازێکی ستەم کردن بەرامبەر کوردان بەکاردەهێنێت، سزای دیسپلینی داناوە، ئەم سزا چیە؟ مرۆڤێک نەتوانێ بە تەلەفونیش قسەیەک بکات، ئیتر دەبێت چ تاوانێکی دیسپلین بکات؟ ئەمە قبوڵ نەکراوە. ئێستا گەلی کورد لە هەموو شتێک ئاگادارە، یارییەکانی دەوڵەتی بۆ ئاشکرایە. هەموو ڕۆژێک چیا و گوندەکانمان بۆردوومان دەکەن. منداڵەکانمان دەکوژن و دەگرن. گەر گۆشەگیری بەردەوام بێت، ئەوا هەر ڕۆژە و هەرێمێکمان داگیردەکەن."

بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێ

ئولکە بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بەرامبەر گۆشەگیری هەڵبڕن و وتی: "گەر لەمرۆدا دەنگمان هەڵنەبڕین، ئەوا بۆ سبەی دەکەونە ناو ماڵەکانمانەوە. سیاسەتمەدارمان دەگرن، گەنجانمان دەگرن، هەموو ڕۆژێک ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن، قەیوم لەسەر شارەوانییەکان دادەنێن. هۆکاری هەموو ئەم ستەمانە گۆشەگیرییە. با گۆشەگیری بە کۆتابێت و گەلی کورد ئازاد بێت. پێویستە لە هەموو جێگەکەی ئەم جیهانەدا لە دژی گۆشەگیری بوەستینەوە. گۆشەگیری زوڵمێکی گەورەیە بەرامبەر بە گەلی کورد، تا گۆشەگیری بەکۆتانەهێنین لە بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین."