دەبەپە: پێویستە دادگاییکردنی چیدەم کلیچگون ئوچار ڕابگیرێت
کۆمیسیۆنی یاسای دەبەپە ڕایگەیاند، پێویستە دادگاییکردنی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕابگیرێت.
کۆمیسیۆنی یاسای دەبەپە ڕایگەیاند، پێویستە دادگاییکردنی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕابگیرێت.
کۆمیسیۆنی یاسایی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) سەبارەت بە دادگاییکردنی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکە چیدەم کلیچگون ئوچار، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی دەبەپە وەهایە؛
"لە ئەمڕۆدا جگە لە حکومەت و هاوبەشەکانی، رێگری لە مافی بەشداری سیاسی هەموو بەشەکانی دیکە، گوشارکردن و خزمەتی دادگا بە حکومەت و دەوڵەت کە لە دەستوری هەمیشەییدا وەک "دەوڵەتی دیموکراتیک و یاسا" بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەموو ئەمانە دەرخەری ئەوەیە کە دژیەکیەکی گەورە لەئارادایە.
دادگا ناوخۆییەکان کە بەهۆی ڕەچاونەکردنی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هان دەدرێن و ڕێگەیان بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی حکومەت داوە لە دەسەڵاتی دادوەریدا، بەردەوامن لە دەستوەردان و پێشێل کارییەکان بەرامبەر بە مافی پاڕێزبەندی.
کارپێنەکردن بەو بڕیارانەی پەیوەست بە پێشیلکارییەکانەوە لەلایەن دادگای دەستوری هەمیشەیی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دراون، دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری، بووەتە مایەی ئەوەی دادگا هەرێمایەتیەکان لە کارپێنەکردن بە میکانیزمە نێونەتەوەییەکانی تێهەڵچوونەوە بوێری وەربگرن و بە ئاراستیە زەوتکردنی مافی پارێزبەندی بە زەقی کاربکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دادگاییکردنی چیدەم کلیچگون ئۆچار هاوسەرۆکی بەدەپە لە دادگای تاوانەکانی سێیەمی ئەستەنبوڵ بەردەوامە و وتراوە:
"دادگای دەستووری ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی دادگاییکردنی پەرلەمانتاران بە شێوەیەک کە ڕێگر بێت لە چالاکی یاسادانانیان، لەدەرەوەی یاسای دەستووریە. لەبەر ئەوە نموونە هەیە کە بڕیاردراوە دادگاییکردنی ئەندام پەرلەمانێک ڕابگیرێت، چونکە هەم دەسەڵاتی یاسادانان و هەم مافی چالاکیی سیاسی لەو بارەیەوە پێشێل دەکات. پێویستی پارێزبەندی یاسادانەران و پاراستنی پەرلەمانتاران مشتومڕی لەبارەوە بکرێت. بۆیە ڕایدەگەیەنین کە سکاڵای سەر هاوسەرۆکمان چیدەم کلیچگون ئۆچار لە دادگای دەستووری هەڵبوەشێتەوە و بڕیاری ڕاگرتنی دۆسیەکەی دیکە کە لەلایەن دادگای ناوخۆییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، جێبەجێ بکرێت."