'دەبێت یەکێتی کۆمیناڵی ژنان هەبێت'

ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغۆ گوتیان؛ زۆر گرنگە ژنان یەکێتی کۆمۆنەکانی خۆیان بونیات بنێن، بەمجۆرە هەم ژیان بونیات بنێن و هەم خۆیان بپارێزن.

ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغۆ لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تی ڤی دا شەهیدانی مانگی حوزەیرانیان بە بیرهێنایەوە و باسی تێکۆشانی سۆسیالیزم بە گشتی و بە تایبەتیش تێکۆشانی ژنانیان کرد. چەند بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکان بەمجۆرەیە:

ئایتەن دێرسیم: لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا هاوڕێ سەما، گوڵان، هەڵمەت، ڕاپەڕین، بێریڤان و چەندین شەهیدی ئازادی کە نەمانتوانی ناویان بهێنین بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیردێنمەوە. وەک هاوڕێیانی ئەوان جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی ئەوان، ژیانی ئازاد کە سپاردەی ئێمەیان کرد درێژە پێ بدەین.

چیدەم دۆغۆ: کاتێک مێژوو و حەقیقەتی کورد هەڵدەسەنگێندرێت، دەبینرێت لە کوردستاندا سیاسەتێکی بەمجۆرە ئەنجام دەدرێت: سیاسەتی 'بێ کوردستانیکردن'ی وڵات، واتە 'لە کورد دابڕینی کوردستان' ئەنجام دەدرا. ئەمەش هەم لە ڕێگەی دیمۆگرافییەوە بە مەترسیدارترین ڕێگەی کۆچبەرییەوە بە سەپاندنی نکۆڵیکردن لە خۆ بەسەر کورداندا دەسەپێندرا. هەندێکجار بەخۆت دەگوت کورد، بەڵام بەڕاستی هیچ پەیوەندییەکت بە کوردەوە نەبوو. بەتەواوەتی هاوکاری بوو... ڕێبەرێتی ئەم شتە وەک 'جودەنرات' پێناسە دەکات کە لە مێژوودا گرووپیکی خیانەتکاری جولەکەیبوون بەهاوکاری ئەڵمانیا دەستیان لە قڕکردنی جولەکەکاندا هەبوو. یانی تۆ ڕاستە خۆت بە کورد دانێیت، بەڵام هیچ پەیوەندییەکت بە کوردبوونەوە نەماوە و لە کۆمەڵگەی کوردی دابڕاوی. وڵاتەکەت بە تەواوی لە ژێر قڕکاری ژینگەییدایە.

بە گوتنی 'کوردم، بەڵام...' نابێت. دەبێت مرۆڤ تاوەکو کۆتایی خاوەندارێتی لە وڵاتەکەی خۆی بکات. لە وڵاتەکەیان بژین، خاوەندارێتی لە بەهاکانیان، زمانەکەیان بکەن. نەک تەنها بیپارێزێت، پەرە بە زمانەکەت بدات، کەلتووری خۆی بپارێزێت. لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک. ئەمە چیە؟ ئەمەش بونیاتنانی مانایە.

تێکۆشانی شێخ سەعیدەکانیش تێکۆشانی ئافراندنی مانا بوو

کاتێک مرۆڤ لە ڕووی حەقیقەتی شەهیدانەوە لە شتەکان دەڕوانێت، کاتێک سەرنج دەخرێتەسەر شەهیدانی فیدای؛ بۆچی تێکۆشان؟ لە بەرانبەر ئەم بێمانا کردنە گوتیان 'نا'. هەڤاڵ زیلان گوتی 'نا'. شێخ سەعید و هەڤاڵانی سەدساڵەش گوتیان 'نا'. بێگومان لە لایەنی ڕێبازەکانی تێکۆشانەوە کەموکوڕی هەیە. بێگومان ئێمەش لە تێکۆشانمدا کەموکوڕیمان هەیە، بەڵام ئەوان لە سەردەمی خۆیاندا تێکۆشانیان ئەنجامدا، ڕاپەڕین. هێزی ئەوان بەس نەبوو. دوژمن خێرا هێرشی کرد و هتد.. بەڵام تێکۆشانیان بۆ ئافراندنی مانایەک بوو. ئەو تێکۆشانەی هەڤاڵانی پەکەکەشمان ئەنجامیاندا بەمجۆرەیە.

هەربۆیە لە کوردستان تێپەڕاندنی نکۆڵیکردن و چوونە سەر ڕێگەی ئازادی، ئەنجامدانی تێکۆشانێکی وەها زۆر گرنگە. هەڤاڵ زیلان، سەما، گوڵان؛ لە ڕاستیدا هەموو شەهیدانمان ڕێگەیان بۆ ئەمە کردەوە. ئەمڕۆ لە کوردستاندا چووینە ناو سەردەمێکەوە کە مانا دەئافرێنین، جوانی دەکات و کەسایەتی ئازاد دەئافرێنیت. دەتوانین ئەمە بڵێین. بێگومان لە سایەی ئەم هەڤاڵانەوە توانیمان ئەم کارانە بکەین.

ئایتەن دێرسیم: وەک تەڤگەر هەنگاوی نوێ کە دروست بووین خۆمان سپارد بە کەلتوور و هۆشیاری سۆسیالیستی. هەلومەرجی ئەو سەردەمە، سۆسیالیزمی بونیادنراو بوو... بەشی خۆمان لێی وەرگرت. ڕێبەرێتی لە مانیفێستۆکەییدا بە بەرفراوانی ئەمە هەڵدەسەنگێنێت. سۆسیالیستبوون لە هەمانکاتدا کۆمەڵگەیبوونە. کۆمەڵگەیبوون بەو مانای نییە دەیان کەس لە دەوروبەرمان هەبێت. ئەمە نزیکایەتییەکی هەڵەیە. ڕێبەرێتی دەڵێ لە ئیمراڵی وەک سۆسیالیستێک دەژی. تاوەکو ڕۆژە بە ڕۆژ لە ڕێبەرێتی تێبگەین، ئەمەش زۆر باش تێدەگەین.

تێکۆشانی سۆسیالیستی لە ژیانی کۆمیناڵ پێکدێت. ژیانی سۆسیالیستی خاوەن فکری ئازادە. ژیانی سۆسیالیستی هەمیشە بەرهەمدارە. هەمیشە لە ڕووی فیکرییەوە پەرە بە خۆی دەدات، بەڵام هەموو ئەمانە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەربۆیە ڕێبەرێتی کاتێک تەڤگەرە سۆسیالیستەکان هەڵدەسەنگێنێت، ڕەخنەیان دەکات. دەڵێت نیوە ماون، بەس نین. لەبەر ئەمەش سیستەمی سەرمایەداری ئەوانی لەناوبرد.

کۆمەڵگەیەک هەیە بەتاڵ کراوە، تاڵان کراوە، ئاسمیلە کراوە. واتە دۆخی گەلی کورد، دۆخی گەلی تورکیا لە لایەنی کۆمەڵگەیبوونەوە بەم شێوەیەیە. گەلی تورکیاش ئەمڕۆ لە ناسنامەی خۆیان بێبەش کراوە. گەلانی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەگەر بە ڕاستی شوناس و هەبوونیان هەبوایە، بە ڕاستی سیستەمی دەسەڵاتداری نەیدەتوانی بە ئاسانی جێگیربوایە. پرسەکە ئافراندنی هۆشیاری و ڕێکخستنە. سۆسیالیزم لە هەمانکایدا ڕێکخستنیشە. تەنها فکرێک نییە. زۆرکەس خاوەن فکرن، بەڵام فکر دەبێت ڕێکخستن بکرێت.

فکری ڕێبەرێتی گەیشتە هەموو ژنان

ڕێبەرێتی هەمیشە دەڵێت، 'من مرۆڤێکی ئازادم'. واتە 'ئێوە سەرەتا بۆ ئازادی خۆتان تێبکۆشن'. بە ڕاستیش وەهایە. فکرەکانی ڕێبەرێتی گەشتە هەموو ژنان. لە ڕاستیدا نەمانتوانی ڕاستەوخۆ خۆمان بگەینە ئەو ژنانە، بەڵام فکری ڕێبەرێتی گەشت. هەربۆیە ئەمڕۆ بە ئاسانی دەتوانین ئەمە بڵێین: واتە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ئێمە گەردوونی بووە.

بونیاتنان بە هۆشمەندی دەستپێدەکات

لێرەدا جیاوازی پەکەکە چییە؟ بۆچی ڕێبەرێتی ئەم فەلسەفەی خوڵقاند؟ گوتی، 'هەر تێگەیەک کە خۆمان پێ دەسپارد، هەر مۆدێلێک کە خۆمان پێ دەسپارد، کاتی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە، ڕۆڵی خۆی گێڕاوە. ئێستاش کاتی سۆسیالیزمی دیموکراتیکە'. 'ئێوە هەبوونی خۆتان تەواو کردووە، ئێستا کاتی ئازادی و دیموکراسییە'. وەک کۆمەڵگە، وەک گەل، وەک ژن دەبێت ئەمە بونیات بنێین. بونیاتنانیش بە هۆشیاری دەستپێدەکات.

ئەمەش کاتێک وەستاکانی شۆڕش هەڵدەسەنگێنین ئەمە دەبینین: هەڵەیان هەبوو، بەڵام لە ناو هەلومەرجی خۆیاندا هێندەی کە دەرفەتیان هەبوو زانابوون، ئەوەندە دەیانبینی. کەم بینیان. ئەمڕۆ ڕێبەرێتی ئەمە تەواو دەکات. لەبەر ئەمەش سۆسیالیزم یان کەسایەتی سۆسیالیست؛ شتێک نییە کە لە شوێنێکدا، لە گۆڕەپانێکدا، لە مۆدێلکی دەسەڵاتدارییدا قەتیس بکرێت. یان شتێک نییە کە گروپێک، کۆمەڵێک خۆی بخاتەوە پێشەوە. نەک تەنها بۆ گەلی کورد، نە تەنیا بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. چونکە بەڕاستی لە جیهاندا پارتی سۆسیالیستی زۆر هەیە، بەڵام لەڕووی جێبەجێکردنی ژیانی سۆسیالیستییەوە سۆسیالیست نییە. ئێستا ڕێبەرێتی خۆی دەستی پێکردووە.

هەربۆیە گوتی، 'لێرە بە شێوەیەکی سۆسیالیستی دەژیم. هیوام بە دەوڵەت نییە. چاوەڕوان نیم، بەڵام منیش دەیبینم'. ئەمە زۆر گرنگە. ئێمە نکۆڵی لە دەوڵەت ناکەین، بەڵام دەوڵەتیش لەناونابەین. چ هەڵوێستێک نیشان دەدات؟ هەڵوێستێکی سەربەخۆ، هەڵوێستێکی ئازاد نیشان دەدات. کەسایەتی سۆسیالیست ئەمەیە.

دەوڵەت لە هەمان  کاتدا دامەزراوەیەکە. یەکەم هیراشی بیرۆکەی خۆی پێکهێنا؛ پاشان دامەزراوەیی بوونی خۆی پێکهێنا و ئێستا بۆتە بەڵایەک بەسەر کۆمەڵگادا. لە ڕاستیدا دۆخێکی لەم شێوەیە هەیە. ئێمەش لەودۆخە سەربەخۆنین. ئەگەر ئێمە گەل بین، ژن بین، دەبێت خۆمان پەرە پێبدەین. خۆمان ڕێکبخەین، خۆمان پەروەردە بکەین ولەئەنجامدا خۆمان بپارێزین. دەبێت بتوانین ئەوەندەی پێویست بێت کاری خۆمان بکەین. ئەمەش دەتوانێت لە گوندەوە دەست پێ بکات، دەتوانێت لە گەڕەکان و لە شارەکانەوە دەست پێ بکات.  

هەروەها ڕێبەرتی لە ئیمرالی چاوەڕێی دەوڵەتی نەدەکرد. بەهیوای دەوڵەت نەما. هەبوونی خۆی گەیاندە بەرزترین ئاست. لە ڕووی فیکرییەوە، بیرۆکەکەی کردە سیستەمێک، مۆدێلێک. و بۆ ئەمەش وتی: "من سیستەمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک پێشنیار دەکەم." 

هەروەها وتی: "با مرۆڤایەتی، ژنان، لەم بیرۆکەیە سوودمەند بن. ئەگەر پێیان خۆش بوو، با بەو پێیە خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بژین". چونکە مرۆڤایەتی پێویستی بەم شتەیە. چونکە مرۆڤایەتی، لە ڕاستیدا کۆمەڵگا هەمیشە لەلایەن هەندێ کەسانەوە بەڕێکخستن کراوە. یانێ بۆخۆی نەبووە. ئەگەریش بووبێت زۆرسنووردار بووە. یانێ نەتوانراوە نکۆڵی لێبکرێت. بۆیە کولتوری سۆسیالیستی کولتوری خۆ بوونە. مرۆڤەکان دەبێ لە خۆیانەوە دەست بە بیرکردنەوەی ئازاد بکەن. 

سۆسیالیزم ژیانێکی بێ ئاغا و بێ کۆیلەیە 

سۆسیالیزم ڕێبازێکە کە ئامانجی دەسەڵاتداریی نییە. یانێ ژیانی بێ ئاغایە. بە تایبەت بەبێ ئاغا، ئەمە دەتوانێت دەوڵەت بێت. ئەمەش دەتوانێت ناسنامەیەکی پیاوانە بێت. پیاوی دەسەڵاتدار، سەرۆک، یان ئاغا بێت. واتە هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لە کۆمەڵگادا وەک پلەبەندی پێناسە دەکرێن، ئاغان و لە سەرەوە دەسەڵاتدارن. لە ڕاستیدا سۆسیالیزم سیستەمێکی ژیانە کە هیچ کام لەم شتانە تێیدا بوونیان نییە. ژیان بەبێ ئاغا و لە هەمان کاتدا ژیانێکی بەبێ کۆیلە بوونە. یانێ ئاغا نەبێت، کۆیلەش نییە، بەڵکوو کۆمەڵایەتی بوون هەیە. لە ڕاستیدا ئەمەیە کۆمۆنالیزم. 

کۆموناڵ “کۆم” لە کوردییەوە هاتووە. بۆ ئەوەی کۆم بیت؛ واتە پێکەوەبوون، یەکگرتووبوون. ئەمە چەمکێکە کە ناوەڕۆک و فۆرمەکەی لێیەوە سەرچاوە دەگرێت. کەواتە سۆسیالیزمیش بەڕاستی لە "کۆمەڵایەتی بوونەوە سەرچاوە دەگرێت. واتە کۆمەڵناسی، سۆسیالیزم... هەموو ئەمانە لە ڕاستیدا ڕاستیەکی تێکەڵاون. ئێمە سەیری سروشت بکەین یان مێژوو، بەم شێوەیەیە. 

ئێمە باسی ژیانێکی زۆر سادە دەکەین 

گرنگە ئێمە وەک کۆمەڵگا لە پێگەی خۆبەڕێوبەریدا بین. گەلەکەمان خۆی بەڕێوەبەری دەکات. ژنان خۆیان بەڕێوەدەبەن. ئەوە نییە من ببمە حکومەت و وەک حکومەت کۆمەڵگا بەڕێوە ببەم. گەل، گەلی کورد، خۆی بەڕیوەبەری خۆی دەکات. گەلی کورد لەگەڵ گەلی ئاشوور، لەگەڵ گەلی تورکمان، خۆیان بۆ خۆیان بەڕێوە دەبەن. ژنان بە ئیرادەی ئازادی خۆیان و ناسنامەی خۆیان بەڕێوەدەبەن. هەروەها بێگومان پیاوانی کۆمەڵگاش بە پێکەوە ژیان وتێکۆشان خۆیان نیشان دەدەن. گەلی کورد ئەوەی دەوێت، تورکمان وعەرەبیش وا دەبێت... ئەمە ژیانێکی کۆمەڵایەتییە. ئەمە ژیانێکی کۆموناڵە. هەندێک جار هەندێک چەمک ئەوەندە ئاڵۆز دەکەین، لە کاتێکدا باسی ژیانێکی وەها سادە دەکەین! ئەمە لە ئێمەوە دوور نییە. 

بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵگای کوردیی هێشتا بەو شێوەیە دەژین. گەلی تورک، گەلانی ئەنادۆڵ بۆ نموونە هێشتا کۆمەڵگای تورکمان لە هێڵی تۆروس-ئامانوسدا بوونیان هەیە. ئێستاش بەم شێوەیە دەژین. لە ڕاستیدا حکومەت لە شوێنێکدایە، گەلی تورکمان لە شوێنێکی تردا دەژین. بۆ نموونە لە کارا دەنیزدا دایکێک دەیگوت دەوڵەت منم. 

دەبێت یەکێتی کۆموناڵی ژنان هەبێت 

ئەوکاتە چی دەکەین؟ ئەم میراتە کەمانە کە ماون دەکەینە کۆمۆن هەم بۆ ژنان و هەم بۆ کۆمەڵگا. پێکەوە ڕێکی دەخەین، پێکەوە کۆدەبینەوە. بۆ نموونە با بڵێین لە گەڕەکێکدا کێشەی زبڵ و خاشاک هەیە. با یەکسەر کۆببینەوە، یەکێتییەکی کۆمۆن پێکبهێنین. ئەنجومەنێک پێکبهێنن. وەرن پێکەوە، چاوەڕوانی دەوڵەت مەکەن. بەو شێوەیە تۆ ئەو شوێنە بە ڕێکخستن دەکەیت و پاک و خاوێنی ڕادەگریت.هەروەها بۆ نمونە دەوڵەت دەیەوێت شتێک بکات، ئەرکی ئێوە چییە؟ تۆ ئیرادەی خۆت نیشان دەدەیت، بڕیار لەسەر خۆت و چارەنووسی خۆت دەدەیت. 

بۆ ژنان لەوە گرنگترە. ژنان بە تەواوی دابڕاو نەبن - پێویستە یەکێتی کۆموناڵی خۆیان لە نێوان خۆیاندا پێکبهێنن. کۆمۆن دروست بکەن وهێز لە یەکتر وەربگرن. ژنان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم کۆمۆنانەوە خۆیان بپارێزن. چونکە توندوتیژی پیاوان لە ئارادایە. توندوتیژی پیاوی دەسەڵاتدارهەیە. دژی ئەم توندوتیژییە یەک بگرین. با بڵێین لەم گەڕەکەدا ڕێگە بەم کارە نادەین. پیاو ناتوانێت دەست لە ژن بەرز بکاتەوە. بە دڵنیاییەوە ڕێگە بەم کارە نادەین. کۆمۆن شتێکی لەم جۆرەیە. ئەگەر بەشێک لە ژنانی گەڕەک زۆر هەژار بن، ئێمە لەوێ کۆمۆنێکی لەم شێوەیە دروست بکەین. من تەنها نموونەیەک دەهێنمەوە. با بڵێین خوێندن و نووسین، پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە، وەرزش پێویستە، خواستی جوانی و جوان بوون هەیە. لە هەموو بوارێکدا زانست پێویستە، بە واتایەکی تر ئێمە خۆبەڕێوەبەری خۆمان لە هەموو بەشێکدا دادەمەزرێنین کە پێویستمانە و دەبێت بتوانین بڕیاری خۆمان بدەین. 

ئێمە ئەمە بە ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک ناودەبەین. دەتوانین کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لە شێوەی کۆمۆن بنیات بنێین. سۆسیالیزم بەم شێوەیە گەشە دەکات. بە تاکی کۆمەڵگا، بە ڕێکخراوەکان، بە ڕێکخستنە کۆموناڵەکان. بەم شێوەیە دەتوانین سۆسیالیزمی کۆمەڵایەتی بنیات بنین. 

تێکۆشانی کۆمۆناڵ بە ژنانەوە بەڕێوە دەچێت 

چیدەم دۆغو: "پرۆسەیەکی زۆر گرنگە. هەڵسەنگاندنەکانمان سەبارەت بە تێکۆشانی سۆسیالیستی، تێکۆشانی کۆمۆناڵ، بە دڵنیاییەوە ئەمە شتێک نییە کە بتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا جێگیر بکرێت. بەڵام دەبێت لە ئێستاوە دەست پێ بکەین، بەو هۆشیارییەی کە دەبێت ئەوە بزانین کە پرۆسەی ئێستا زۆر مێژووییە. ئەمە پرۆسەیەک نییە کە بە سەیرکردن و وتنی: "با بزانین حکومەت چی دەکات، با بزانین بزووتنەوەی ئازادیی چی دەکات" لێیەوە تێپەڕین. بزووتنەوەکانی ژنان دەستپێشخەری و هەوڵی هاوبەشیان هەیە. بەڕاستی ئەمانە زۆر گرنگ و بەنرخن. 

بەتایبەت لە ژینگەیەکی وەکوو کۆماری تورکیا کە دۆخێکی شۆڤێنی بەهێز بوونی هەیە، ئەم هەوڵانە هێندەی تر گرنگتر دەبن. بۆیە تێکۆشانی هاوبەشی بزووتنەوەکانی ژنان چ لە کوردستان و چ لە لایەنی تورکەوە زۆر بەنرخە. ئەنجامدانی چالاکی و هەنگاوی کرداری جۆراوجۆر، بچووک و گەورە، زۆر بەنرخە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی تێکۆشان بەرەو ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە داهاتوودا. ئەمەش وا دەکات بە باشی هەستی پێ بکرێت. ئەم تێکۆشانە بە ژنانەوە دەست پێدەکات. 

چونکە عەقڵیەتی پیاو، عەقڵیەتی پیاوسالاری، لە ئاستێکدا نییە کە بتوانێت ئەم کارە بە باشی بەرەو ئەنجام ببات. بەم مانایە ڕۆڵێکی زۆر گەورە دەکەوێتە ئەستۆی ژنان. ئەم هێزە لە ژناندا هەیە – تەنانەت زیاتر لەوەی کە پێویستە. گرنگ ئەوەیە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی بەکار بهێنرێت.