دەم پارتی هێرشی سەر دروزەکانی شەرمەزار کرد

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی، هێرشەکانی حکومەتی کاتی دیمەشقی لەسەر کۆمەڵگەی دروزەکان شەرمەزار کرد و بانگەوازیی ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی کرد.

ڕاگەیاندراوی دەم پارتی

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەبارەت هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا لە سوەیدا لە دژی دروزەکان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هێرشەکان لە لایەن حکومەتی کاتی سووریا بە پێشەنگایەتی هەتەشە دەستیپپێکرد، لە سوەیدا لە دژی کۆمەڵگەی دروزەکان بەرەو کۆمەڵکوژی هەنگاو دەنێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتییدا ئاماژە بەوەکراوە چەکدارەکانی هەتەشە دوای ئەوەی ڕۆشتنە ناو شاری سوەیداوە هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگەی دروزەکان و گوترا: "بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی پاراستنی جەوهەری دروزەکان لە سوەیدا کشانەوە و ئەمەش مەترسی کۆمەڵکوژی لە دژی دروزەکان زیاد دەکات. هەتەشە وەک چۆن لە دژی عەلەوییەکان کۆمەڵكوژی ئەنجام دا ئەمجارەش لە دژی دروزەکان هەمان کار دەکات.

ئەو سیاسەتە تاکپەرەستییەی لەلایەن هەتەشەوە لەسەر شوناس، گەل و بباوەڕییە جیاوازەکاندا دەسەپێنرێت، گورزێکی گەورەیە لە خەونی داهاتوویەکی دیموکراتیک لە سووریا دەدات. ئەمەش سووریا دەخاتە نێو شەڕوپێکدادان و ئاڵۆزی بێکۆتاییەوە. بە پێی ئەم ڕاستییانە ئاشکرایە هەتەشە فرەڕەنگی لە سووریا خۆ ناگرێت، بە پێچەوانەوە وەک داعش هەوڵدەدات ڕژێمێکی تاکپەرەستی ڕێکخراوی دابمەزرێنێت.

بانگەواز لە هەموو بەڕێوەبەرییە بەرپرسیارەکانی دۆخی سیاسی ئێستای سووریا دەکەین لە دژی هەتەشە هەڵوێست وەربگرن و کۆمەڵکوژییەکان ڕاگرن. جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە داهاتووی ئاشتییانەی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە سەپاندنی ڕژێمێکی تاکپەرەست بە دی نایەت، بە بونیاتنانی وڵات و هەرێمێکی دیموکراتیک بە دی دێت."