دەم پارتی: لە ئاست شەهیداندا بەرپرسیارێتی گەورەمان دەکەوێتە ئەستۆ

دەم پارتی هەموو شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست و وڵاپارێزانی یاد کردەوە کە لە تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسیدا گیانیان فیدا کرد و گوتی: "بە تایبەت لە ئاست شەهیدانی مانگی گوڵاندا بەرپرسیارێتی گەورەمان دەکەوێتە ئەستۆ."

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسرا و شەهیدانی مانگی گوڵان و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی یاد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کادرانی پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراستی تورکیا بە شۆڕشگێڕانیشەوە لە یادەوەری گەلدا زیندوون و ڕوناک کەرەوەی تێکۆشانی ئەم سەردەمەن.

دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەییدا دەسنیشانی کرد، شەهیدانی مانگی گوڵان هەمیشە زیندوون و لە پەڕەکانی مێژوودا بنەمای بەهای هاوبەشن و گوتی: "وەکوو دەنیز گەزمیش، حوسەین ئینان، یوسف ئاسلان، ئیبراهیم کایپاک‌کایە، چوارەکە و سەدان شۆرشگێڕ لە مانگی گوڵاندا لە دژی فاشیزم تێکۆشان و ژیانی خۆیان فیدا کرد."

"بژی خوشک-برایەتی نێوان کورد و تورک"

لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە درووشمی 'بژی خوشک-بایەتی نێوان کورد و تورک' شەهیدانی مانگی گوڵان کراوە و لەگەڵ باسکردنی کات و شوێنی شەهیدبوونیاندا ئاماژەی بەوەداوە ئەو درووشمە بووە بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی نکۆڵیکردنی فاشیستیانەی دەوڵەتی تورکیا و لە ئێستادا بووە بە ڕووناکردنەوەی تێکۆشان.

'بەڵێنمان بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە میراتی شەهیدانی مانگی گوڵان کراوەتەوە و هاتووە: "بە مەزنکردنی میراتی تێکۆشان و هیوای سەرکەوتن کە شەهیدان لە دوای خۆیان جێیان هێشتووە، بە دڵنیاییەوە دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی دێنینە ئەم خاکە. بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەورەترین بەڵێنمانە لە ئاست تێکۆشانیاندا."