دوای ٣٠ ساڵ بەدیلگیران، ئەو رۆژەی ئازاد کرا جارێکی تر دەستگیرکرایەوە

شادیە ماناپ کە ٣٠ ساڵ لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا بە دیلگیرابوو، ئەو رۆژەی ئازاد کرا و لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە زیندان جارێکی تر دەستگیرکرایەوە.

شادیە ماناپ ١ی کانونی یەکەم لە زیندانی داخراوی ژنانی گەبزە ئازادکرا.

بەڵام لەکاتی هاتنەدەرەوەی لە زیندان جارێکیتر دەستگیرکرایەوە. ماناپ بە پاساوی دۆسیەیەکی جیاوازی ساڵی ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوو.

ماناپ دوای چوار رۆژ لە دەستگیرکردنی لە ٥ی کانونی یەکەمدا رەوانەی دادگای کۆجاعەلی کرا.

ماناپ لەلایەن دادگای سزای سوڵحەوە جارێکیتر زیندانی کرا.

هـ . ب