دوای شەش مانگ دەستبەسەری ئەندامانی گۆچ ئیز-دەر دەبرێنە بەردەم دادوەر

ئەندامانی گۆچ ئیز-دەر کە لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستبەسەرکرابوون دوای ٦ مانگ دەبرێنە بەردەم دادوەر. لە داواکارینامەکەدا کارەکانی ئەو کۆمەڵەیە وەک تاوان نیشان دراون.

لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە هەڵکوتانە سەر کۆمەڵەی بەدواداچوون و چاودێری کۆچبەری (گۆچ ئیز-دەر) و زۆر ناونیشانی دیکە ٢٣ کەس دەستگیرکرابوون، ١٧ کەسیان زیندانی کرابوون، ٦کەسیان بە مەرجی چاودێری دادی ئازادکرابوون و شەش کەسیش فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.

دانیشتنی دۆسیەکە لەو بارەوە بڕیارە لە ١٣، ١٤ و ١٥ی کانونی یەکەمدا دەستپێبکات. پارێزەر ئەحمەد باران چەلیک سەبارەت بە بابەتەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە لە بارەی داواکارینامەکە و تاوانبارکردنەکان و تی، "سەرەتا لەبارەی کتێب و راپۆرتەکانی کۆمەڵەی چاودێری و بەدواداچوونی کۆچبەری بڕیارە قەدەغەکردن دراوە. هەروەها بە هۆی زانیاری هەڵە کە لەلایەن رۆژنامەکانی سەباح، حوڕییەت، یەنی شەفەق، ئا هابار و هەندێک دامەزراوەی ناوەندی و خۆجێیی میدیایی، کەمپینی ناوزڕاندن ئەنجامدرا. بانگەشەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو کۆمەڵەیە ئەو پرۆژە و بودجەیەی کە لە رێکخراوەکانی دەرەوەی وڵات وەریدەگرێت بە رێکخستن و ئەندامانی رێکخستنی داوە. بانگەشەی ئەوە کرا کە ئەم کارە بە راپۆرتی وردبینی دارایی ئاشکرا بووە.

لە بانگەشە نامەکەشدا وەک تاوان پێناسە نەکراوە

پارێزەر چەلیک باسیلەوەکرد کە لە راپۆرتی وردبینی دارایی زانیارییەک کە وەک تاوان پێناسە بکرێت بوونی نییە و وتی، لەو راپۆرتەدا ٢٩ ئاڵوگۆڕی پارە ئاماژەی بۆکراوە. هیچ بەڵگەیەک نییە لەبارەی نایاساییبوونی ئەو ئاڵوگۆڕانەی پارە. ئەو پارانە گواستراونەتەوە هەمووی بۆ پەروەردە، پاداشت، مووچە، نیشتەجێبوون، تێچووەکانی چاپخانە، تێچووەکانی راپۆرت و پشتیوانی یاسایین. هەموو گواستنەوەکانی پارەش بە پێی پسوڵە کراون و تێچوونیپڕۆژەکانن. بە بانگەشەنامەشدا ئەو گواستنەوانە وەک تاوان پێناسە نەکراون".

کارەکانی کۆمەڵەکە وەک تاوان پێناسە دەکرێت

پارێزەر ئەحمەد باران چەلیک باسی لەوەکرد، ئەوەی لە بنەڕەتدا وەک تاوان پێناسە دەکرێت، راپۆرتەکانی کۆمەڵەکەن لەبارەی قەدەغەکردنی گەشت کردن بۆ دەرەوە و بڵاوکراوە و لێدوانە قەدەغەکراوەکانی کۆمەڵەکەن.

چەلیک داوای لە رای گشتی کرد بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن.

هـ . ب