دەوڵەتی تورک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥٠ ژنە تێکۆشەر دەرکرد

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٠ ژن لە ئەنقەرە و ١٤ شار دەرکرا.

نوسینگەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەیەکی بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" دەستپێکردووە و بۆ ئەو لێکۆڵینەوەی بڕیاری دەستیگیرکردنی ٥٠ ژن لە ١٤ شاردا دراوە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردندا، پۆلیس لە چەندین شار هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بەپێی زانیارییەکان چەندین ژنیان دەستگیرکردووە.

ژ.ت