توێژینەوەی چەک و کەرستەی پێکدادانەکان (Conflict Armament Research) لەسەر چەکەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان دەهێنێت، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەیان ئەوان لە سەر پاشماوەی ١٧ موشەک لێکۆڵینەوەیان کردووە. ئەو موشەکانە لە ئەیلولی ٢٠٢١ تا حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەکارهێنراون.
لێکۆڵەران باسیان لەوەکردووە کە ئەو موشەکانە لەلایەن کۆمپانیای چەکی تورک رۆکێتسان بەرهەم هێنراون و لە درۆنی هێرشبەرەوە هەڵدراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "لەو موشەکانەدا پێکهاتەی سەرەکی کە لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دەرەوەی بەرهەمدەهێنرێن بوونیان هەیە".
ناوەندەکە ئەوەشی دەستیشان کردووە کە سیستمی ستۆپی ئەلیکترۆمۆگناتیسی لە مووشەکەکاندا بەکارهێنراون و ئەو ستۆپە ئەلیکتۆرمۆگناتیسیانە بۆ ئەوەی لە ئەمبوڵانسەکاندا بەکاربهێنرێن کڕدراون. ئەو کەلوپەلانەی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و چین بەرهەمیان دەهێنن، لە چەکەکەکاندا بەکارهێنراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو سیستمانەی ستۆپ لە بری ئەوەی لە ئەمبوڵانسدا بەکاربهێنرێن، 'لە موشەکدا بەکارهێنراون. ئەو موشەکانەش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکاردەهێنرێن".
ئەو سیستمە ستۆپە ئەلیکترۆمۆگناتیسیانە لە کۆمپانیای کەندریۆن ئێن ڤی هۆڵندی کڕدراون. ئەوەشخراوەتەڕوو کە کۆمپانیاکە رەزامەندی نیشانداوە لە سەر ئەوەی لە نێوان ٢٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار سیستمی ستۆپ بە کۆمپانیایەکی تورکی بە ناوی تەمسان بفرۆشێت و ئەو ستپانە لە بزوێنەری شیکاری خوێنی ئەمبوڵانسەکاندا بەکاربهێنرێن. بە گوێرەی راپۆرتەکە کەندریۆن دوای ئەوەی بیستوویەتی ئەو سیستمە ستۆپانە لە بەرهەمهێنای سەربازیدا بەکاردەهێنرێن، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکە بڕیوە.
بە گوێرەی توێژینەوەی چەک و کەرستەی پێکدادانەکان بەرپرسانی چاودێری هەناردەکردن رایانگەیاندووە، کە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەناردەی کەلوپەلی لەم جۆرە گونجاو نییە. باس لەوەدەکرێت کە ئەگەر وڵاتێک کە ئەو ستانە دەکڕێت لە ژێر گەمارۆیەکی گەورەدا بێت، رێکاری سنوردارکردن بەکاردەهێنن. یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١١بەدواوە گەمارۆی چەکی خستووەتە سەر سوریا بەڵام هەرگیز لەسەر تورکیا ئەو گوشارانە پەیڕونەکراون.
هـ . ب