دەوڵەتی تورک محەمەد ئونال ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەى زیندانیکرد

محەمەد ئونال ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند و رەوانەى زیندانی جۆری تیی مەتریس کرا.

محەمەد ئونال ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە بە پاساوی ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بابەتی بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە دوای وەرگرتنی وتە، ئونالی رەوانەى دادگای چاغلایانی ئیستەنبول کرد و داوای لە دادگا و دادوەری ئەو دادگایە کردبوو سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو ئەندامە گەنجەى ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەدا بسەپێنێت.

دادگای دەوڵەتی تورکیش لەسەر داوای داواکارەکەى دەوڵەتی تورک، سزای زیندانیکردنی بەسەر محەمەد ئونال دا سەپاند و رەوانەى زیندانی جۆری تی لە مەتریس کرا.

ژ.ت