دوو ڕۆژنامەنووس زیندانی کران
لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئەسکیشەهیردا دەستبەسەرکرابوون، ٢ ڕۆژنامەنووس زیندانی کرا.
لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئەسکیشەهیردا دەستبەسەرکرابوون، ٢ ڕۆژنامەنووس زیندانی کرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری ئەکسیشەهیر لە گەلێک شار لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکران و بۆ ئیفادە برانە ئەسکیشەهیر.
ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو لە دوای ئیفادەدا لە داواکاری گشتی بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کران. ڕۆژنامەنووس بیلگە ئاکسو و محەمەد ئۆچار زیندانی کران، سەراپ گونەش، ئەردۆگان ئەڵایاموت و توگچە یەڵماز بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازاد کران.
ڕۆژنامووس بیلال سەچکین، سوزان دەمیر و هاڤین دەریا بە داواکاری چاودێری یاسایی ڕەوانەی دادگا کران. لە دوای ئیفادە لە دادگا بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازاد کران.