دیدار و چاوپێکەوتن لە ئۆزنور دەگەر لە پەیامنێری ژن نیوز قەدەغەکرا

داواکاری بۆ دیداری پەیامنێری ژن ژیوز ئۆزنور دەگەر کە لە زیندانی ژنانی سینجاندایە بە پاساوی 'مەترسیدارن' رەتکرایەوە.

پەیامنێری ژن نیوز ئۆزنور دەگەر لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئەنقەرەدا لە ٢٩ی تشرینی یەکەم بەهۆی کار و چالاکی پیشەییەوە دەستگیرکرابوو.

زۆرینەی سەردانەکان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆزنور دەگەر بە پاساوی "مەترسیدارە" رەتکراونەتەوە، یەکێک لە سەردانەکانیش بە پاساوی "ناونیشان" رەتکراوەتەوە.

لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا لەگەڵ دەگەر هەر یەک لە بەڕێوەبەری نوسینی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دیرەن یورتسەڤەر و پەیامنێرانی ئاژانسەکە بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی، دەنیز نازلم، ئەمڕوڵا ئاجار، هاکان یاڵچن، سەلمان گوزەلیوز و پەیامنێری ژن ژیوز حەبیبە ئەرەنیس دەستگیرکرابوون.

بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی، دیرەن یورتسەڤەر، حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەگەر لە زیندانی ژنانی سینجان راگیراون، دەنیز نازلیم، ئەمڕوڵا ئاجار، هاکان یاڵچن و سەلمان گوزەلیوز لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ژمارە ١ی سینجان راگیراون.

هـ . ب