ڕۆژنامەوان فەردا چەتین سەبارەت بەم پڕۆسەیە کە وەک پڕۆسەیەکی نوێ پێناسە دەکرێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "بزووتنەوەی پەکەکە لەو جێگەیەی بنبەست و ئاستەنگی هەبوو، لەوێوە دەستپێکردووە. بە مانایەک؛ ڕێبەر ئاپۆ لەو جێگەیی کە سیاسەتی تێدا بە کۆتا هاتووە، هەر لەو جێگەیەوە دەستی پێکردووەتەوە. هەموو گۆڕانکارییە ستراتیژییەکان لە ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠دا ئەنجام دران بەم شێوەیەن. بانگەوازی ئەمڕۆش بە هەمان شێوەیە. سەرۆک ئاپۆ و پەکەکە هەمیشە خۆیان نوێ دەکەنەوە، خۆیان دەگۆڕن. ئەمە دۆخێکی نوێ نییە کە تەنها ساڵی ٢٠٢٤ بە دی هاتبێ. دەتوانین ئەمە وەک ڕەفلەکەس، وەک ڕێبازی کاری پەکەکە پێناسەی بکەین. دەتوانرێت بە سیاسەتی سەرۆک ئاکۆ باسبکرێت.
بە تێکۆشانی کوردان، بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵی ٥٠ پەکەکە، بە تێکۆشانی گەریلا توندوتیژی، کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، توانەوە و نکۆڵیکردنی دەوڵەت سەرنەکەوت، بەڵام تێکۆشانی گەریلا، بە تێکۆشانی چەکداری سیاسەتی نەگۆڕا یان گۆڕانکاری تێدا نەکرا.
جەنگ بەومانایە دێت سیاسەت بە ئامرازی جیاواز بەڕێوەبچێت یان بە ڕێبازێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت. پەکەکەش بەم شێوەیە لێی دەڕوانێت و شەڕ لەبەر پێویستی دەستی پێکرد. یانی ئامانج نییە؛ ئامرازێکە، ڕێ و ڕێبازێکە، ڕێبازێکی تێکۆشانە. چونکە هەڵەیە وەک دەستپێک یان کۆتایی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت."
فەردا چەتین ئاماژەی بەوەدا دەستبەردان لە تێکۆشانی چەکداری، دەستپێکردنی تێکۆشانی یاسایی و دیموکراسییە لە شوێنی چەکداری بەومانایە دێت کۆمەڵگە هەندێک زیاتر بەشدار دەبن، بە بەرپرسیارێتی تێکۆشان ڕادەپەڕن.
لەسەر دەستکەوتەکانی گۆڕانکاری دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێکردوە، فەردا چەتین هەڵسەنگاندێکی بەم شێوەی کرد:
"توندوتیژی بە مانای مردنی مرۆڤ، برینداربوون، زیندانی کردن... دیمەنی بەو شێوە ترسناکە. تابلۆیەکی دڕندایە. لەم وڵاتە زیندان، قەیومی دەوڵەت، شەهید، مردن و لێقەوماون لەبەر جەنگ زۆر زۆرن. ئەمە وانابێت. ئایا لەمە دەستکەوتێکی مەزنتر هەیە؟، ئەو بەرپرسیارێتییە ویژدانی، مرۆیی و ئەخلاقییانەی کە بەهۆی شەڕەوە پیس و خراپ بوون، ئیدی لەگەڵ کۆمەڵگە دەبن بەیەک".
سەبارەت بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ فەردا چەتین گوتی: "ئەم پەیامە بانگەوازی دانوستان نییە. هیچ دەقێکی ڕێککەوتنێکی نهێنی یان ئاشکرا نییە، لەسەری بڕیاری دراوە. ئەمە بانگەوازێکە بۆ تێپەڕبوون بە ناو پڕۆسەکەدا، ئامادەبوونە بۆ پڕۆسەکە. هەربۆیە ئەوەی گرنگە لە دەستپێکدا ئەو شتەی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت. بۆ ئەمەش دەبێت ڕێبازێک دەستنیشان بکرێت."
وتیشی: "تەنها بە پەیامی سەرۆک ئاپۆ لە ڕێگەی شاندەکەوە ٢٠ ڕۆژجارێک، ئەم پڕۆسەیە بەڕێوە ناچێت. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بتوانێت بە ڕێوەبچێت پێویستە لایەنی ئەم پڕۆسەیە لە ناو هەلومەرجی یەکساندا بن. دیارە حکومەت، دەوڵەت دەیانەوێت ئەم بابەتە بەم دۆخەی ئێستاوە بەردەوام بێت. کۆمەڵگەی کورد دەبێت لەبەردەم ئەمە ڕاپەڕێت، قبوڵی نەکات، شاندی دیداریش. دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت، دەبێت ئازاد ببێت. دەبێت بتوانێت لەگەڵ هەڤاڵانی، سیاسەتمەدارانی نێو تەڤگەرەکەی، لەگەڵ دەم پارتی پەیوەندی دابنێت."
لەسەر جیاوازی نزیکبوونەوەی دەوڵەت باخچەلی و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەسەر پڕۆسەکە، ڕۆژنامەوان فەردا چەتین گوتی: "بە جۆرێک مەیلێک لە وڵاتدا هەیە کە ئەم پرۆسەیەی ناوێت. بۆ نموونه بۆمبارانی ناوچەی گەریلا دەکرێت و تێڕوانین بۆ سیاسەتی توندوتیژی بەردەوامە. سامی تان و دوو هەڤاڵی کە کتێبی وانەی کوردییان ئامادە کردبوو، دەستبەسەر کران. لە بەرانبەر شارەوانییەکانی کوردان ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێت. دەیانەوێت بڵێن، دەیانەوێت بڵێن وەک پێشتر بەردەوام دەبین. ئەوەیان نیشان دا ئەو پڕۆسەی سەرۆک ئاپۆ دەستیپێکرد، باخچەلیش دەیەوێت بەرەو پێش بچێت، دانی پێدانانێن."
فەردا چەتین ئاماژە بەوەدا لێرەدا پارادۆکسێک هەیە و گوتی: "ئەگەر پڕۆسەی دیموکراتیک و دیموکراسی بەشێوەیەکی ئاسایی بەرەو پێشەوە بچێت، ئەوا ئەو بازنانەی خاوەندارێتی لەم شەڕە دەکەن و شەڕ وەک ڕێبازێکی سیاسی بەکار دەهێنن، ناتوانن بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن. بە شێوەیەک لەناو دەچن، بێکاریگەر دەبن. ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەڕێوەنەچێت، چارەسەری، دیالۆگ، ئاشتی؛ دەشڵێت: ناوی هەرچی با ببێت، یانی سیاسەت لە دەرەوەئ شەڕ بەڕێوەنەچێت، توندوتیژی زیاتر دەبێت."
فەردا چەتین ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی ئاشتیی و دیموکراسی ڕاستەقینە بەدی بێت، دەبێت مێشکی توندوتیژی و شەڕ لە ناوبچێت و گوتی: "توندوتیژی بە پێویست دەبینێت، پێش هەموو شتێک دەبێت ئەمە دەستنیشان بکرێت. گەریلا دەڵێت 'مادام بەم شێوەیە، کۆتایی پێدەهێنم. شەڕ ناکەم.' پاشان دەبێت دوژمنێک دروست بکات. ئەم دوژمنەش ڕۆژئاوایە، کوردە. شەڕ لە دژی یۆنان، ئەرمەنستان، ئێران ڕاناگەیەنن. بە چاوێک لە کوردان دەڕوانن، بە تیرۆر پێناسەیان دەکەن. ئەمە شەڕی تایبەتی دەروونی و ڕێکخراوەییە."
بۆ پرسیاری "بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەڵێن 'ئێمە لە سوریا کێشەمان لەگەڵ کورددا نییە'، ئایا ئەمە ناکۆکی نییە؟" فەردا چەتین بەمجۆرە وەڵامی دایەوە:
"ئەوان دەڵێن 'پەکەکە هەیە لەوێ، بەرپرسانی پەپەکەکە هەیە، پەکەکە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێمە دەکات'. ئەگەر پرۆسەکە بەرەوپێش بچێت و پەکەکە دەست لە تێکۆشانی چەکداری هەڵبگرێت، ئەوا ئەم ئارگیومێنتە شکست دەهێنێت، بەڵام لە پراتیکدا، پەکەکە لە ژیاندا نییە. ئەوان خۆیانیش ئەمە دەزانن. لە ڕۆژئاوا هێزی سیاسی، هێزی ئەمنی، یان پەکەکە لە گومرگەکاندا نییە، کورد، عەرەب، و سریانیەکان لەوێ دان.
هەربۆیە ئارگۆمێتنی تورکیا لە نێو ژیانی واقعدا وەڵامێکی نییە، جێی متمانە نییە. ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆک ئاپۆ پەیوەندی بە سووریا، کوردان لە ڕۆژئاوا نییە."
فەردا چەتین بیری هێنایەوە دەوڵەتانی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا و سوید هەڵوێستی تاوانبارکردنی پەکەکەیان نیشاندا و و گوتی: "ئەمە هەڵوێستی دەوڵەتێک نییە بە تەنها، کۆنسێپتێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکایە. بە هانەی بنەڕەتی ئەم کۆنسێپتە تێکۆشانی چەکدار بوو. سەرۆک ئاپۆ دەستی لەم هەڵگرت و ئەم ئامرازەی لە وان وەرگرت. ئەمە تەنها بانگەوازێک نەبوو بۆ تورکیا، بانگەوازێک لە ئەوروپا بوو."