یەرەکە لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەیدا ٤٣هەمین ساڵرۆژی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد وەبیر دێنێتەوە و لە کەسایەتی هەر چوار پێشەنگی شۆڕشی ئازادیخوازی گەلی كوردستان 'شەهیدان کەمال پیر شۆڕشگێڕێکی ئەنتەرناسیۆناڵ، عەلی چیچەک پێشەنگی گەنجان، هەروەها عاکیف یلماز و موحەمەد خەیری دورموش وەکو چوار شۆڕشگێڕ خاوەن ئیرادە و تێگەیشتوو لەراستینەی گەل و کە بە هەڤاڵێتی راستەقینە بە رێبەر ئاپۆوە هەتاکو دوایین هەناسە بە بێ دوودڵی لە بەرانبەر هەرجورە ئەشکەنجەیەک بەرخۆدانیان کرد و بوون بە میراسێك بۆ تێکۆشانی ئازادی و سەمبۆلی بەرخۆدانی بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی و لەهەمانكاتدا بوون بە مەشخەڵیکی هەمیشە داگیرسا و ڕووناکی رێگای ئازادی.
یەرەکە بەم شێوەیە یادی شەهیدان؛ جەنگاوەر، ئاندۆک و ڕامان دەکاتەوە:
"هەڤاڵ جەنگاوەر میکائیل لە شاری مەهاباد لە دایک ببوو، بێگومان ئەو یەک لەو هەڤاڵانەمان بوو كە لەداهاتوودا بۆ تۆڵەی قازی موحەمەد چەکی شۆڕشی کردبووە شان، هەر لە سەرەتای بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا بە جۆش و خرۆشەوە بەشدار ژیان و کاروخەباتی شۆڕشگێڕی دەبوو و بەشێوەیەكی فیداییانە و بە بێ حیساب ئەرکەکانی خۆی بە سەرکەوتویی پێکدەهێنا و بۆ پاراستنی نرخەکانی شۆڕش خاوەن هەڵوێست بوو، لەوپەڕی بوێرییەوە وەکو جەنگاوەرێکی ئازادی لە هێڵی فیدایی ئاپۆییدا خۆی گەیاند بە لوتکەی کەسایەتی شۆڕشگێڕی راستەقینە و لە ژیانی شۆڕشگێڕیدا بۆ هەڤاڵانی بوو بە نمونەیەکی بەرجەستە و بەرچاو.
هەڤاڵ ئاندۆک تۆڵهەڵدان لە شاری ڕحای باکووری کوردستان بەشداری ریزەكانی گەریلا ببوو و بە داخوازی و دڵسۆزیەکی مەزن بۆ نیشتمان بڕیاری کار و خەبات و تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانی دابوو. هەر لە سەر ئەو بنەمایەش بۆ ناسینی جوگرافیا و چاند و داب و نەریتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە ناو لێکۆڵینەوەدا بوو، هەروەها بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت جەوانان بەرێکخستن بکات، شەو و رۆژ لە ناو هەوڵداندا بوو، بە هەڤاڵێتی خۆی راست و خاوێن و بە دڵنزم بوونی لەناو دڵی هەڤاڵانیدا جێگای خۆی گرتبوو.
هەڤاڵ ڕامان ڕێناس رۆڵەیەکی وڵاتپارێزی شاری سنەی خوێناوی بوو، کە مێژووی بە ئێشی سەدان ساڵەی گەلی هەستپێکردبووە، هەست بەو دەسەڵاتداری و زوڵم و نادادیە دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. بۆیە وەکو گەنجێکی سەرهەڵدێری شاری سنە لە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەشێوەیەكی چالاک ڕۆڵ دەبینێ و دوایی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان، بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بە تاکە رێگا دەبینێ.
هەڤاڵ رامان وەکو هونەرمەندێک دەیخواست هونەرەکەشی بخاتە خزمەت شۆڕش و شۆڕشگێڕان، بە چەکەکەی ببوو بە پارێزوانی گەل و بە عودەکەی میلۆدی ئازادی دەژەند و بە دەنگە پڕ لە سۆزەکەی سرودی ئازادی بۆ هاوڕێ و هەڤاڵانی دەگوتەوە، لە هەر کۆڕ و کۆبوونێکدا رەنگێکی تایبەتی هونەری و دەنگێکی ئەفسوناوی پێ دەبەخشی و دەبوو بە مایەی موراڵ و کەیفخۆشی هەڤاڵانی."
یەرەکە دیسان هەرسێ شەهید؛ جەنگاوەر میکائیل، هەڤاڵ ئاندۆک تۆڵهەڵدان و هەڤاڵ ڕامان ڕێناس بە رێز و پێزانینەوە وەبیردێنێتەوە و دەڵێت: "ئەو سێ هەڤاڵەمان بەردەوامی نەریتی شەهیدان کەمال پیر، موحەمەد خەیری دوورمووش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەکەکانن. ئەوان وەکو ڕێبوارێکی رێگای ئازادی لە ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیاندا شەهیدانیان بە بنەما گرت و رێبواری رێگای ئەوان. ئێمەش وەک هاورێبازانی شەهیدانمان دیسانەوە سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد کە ئاواتی شەهیدانمانە، تا دواهەناسەمان لە سەر رێگای شەهیدان لانادەین و بە بێ وچان تێدەکۆشین بۆ ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد."