گه‌نجان له ئیسته‌نبوڵ له پێناو ئارسهلاندا رێپێوانیان كرد
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په له ئیسته‌نبوڵ له‌پێناو هاكان ئارسهلاندا كه روفاتهكهی له توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستی باوكی كرایه‌وه، رێپێوانێكی به مه‌شخه‌ڵیان ئه‌نجامدا.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په له ئیسته‌نبوڵ له‌پێناو هاكان ئارسهلاندا كه روفاتهكهی له توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستی باوكی كرایه‌وه، رێپێوانێكی به مه‌شخه‌ڵیان ئه‌نجامدا.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئیسته‌نبوڵ له دژی كرده‌وه‌ی نا مرۆڤانه له به‌رامبه‌ر ته‌رمی هاكان ئارسه‌لان، به رێپێوانێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئێسك و روفاتی هاكان ئارسلان كه له هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ له ناوچه‌ی سوری ئامه‌د شه‌هید بوو، دوای ٧ ساڵ له كۆتایی مانگی ئابدا له توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستی باوكی كرایه‌وه.
گه‌نجان كه له ناوچه‌كانی ئیسته‌نبوڵه‌وه رژانه گۆڕه‌پانه‌كان پلاكاردی "له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان برژێنه گۆڕه‌پانه‌كان"ان هه‌ڵگرتبوو. گه‌نجان له ته‌واوی رێپێوانهكهدا دروشمی "شه‌هید نامرن"یان ده‌وته‌وه.
له‌چالاكیه‌كه‌دا عه‌گید ئیپه‌ك كه ته‌رمه‌كه‌ی به پۆسته ره‌وانه‌كرا و ستی كاراتای كه ٦ ساڵ دوای شه‌هیدبوونی ته‌رمه‌كه‌ی له سندوقدا راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا، به بیرهێنرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، " ده‌وڵه‌ت له دژی مردووی كوردانیش شه‌ڕی راگه‌یاندووه. ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئێوه له زیندوو و مردووه‌كانی ئێمه بترسن، ئێمه لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و دڕندهییهتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. تاكۆتاییش به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانمان".
هـ . ب