گەنجان لە پاریس چالاکییان بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجامدا

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

گەنجان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە بە دروشمی "کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەریی بێنە، پێکەوە ڕاپەڕین" لە کاتژمێر ١٥:٠٠ی دوێنێ لە وێستگەى  ترێنی لئیست لە پاریس دەستیپێکرد.

گەنجان لە وێستگەکەدا رێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ئەردۆغانی بکوژر" و "بمرێت رژێمی تورکی فاشیست" یان وتەوە. لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵا و هێماکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە.

گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو ئازادیی جەستەیی ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و داواشیان لە گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆناڵ کرد، کە بە دروشمی "پێکەوە ڕاپەرین" بەشداری چالاکییەکان ببن.

ژ.ت