گەنجانی هەدەپە لە دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

ئەنجوومەنی گەنجانی ئەستەنبوڵی هەدەپە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر داگیرکاریی و هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بە چەپڵە لێدان و فیکە کردن و وتنەوەی دروشم ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبوڵ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "سڵاو لە شەهیدانی کۆبانێ و بەرخۆدان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان وتەوە و بە چەپڵەلێدان ئەو هێرشانەیان ئیندانە کرد.

گەنجان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، شوێن و واری ژیان، خوێندنگا، نەخۆشخانە و هاوڵاتیان بۆردوومان کراون و وتیان: 'کۆبانێ نەکەوت و ناشکەوێت'.

ژ.ت