گروپی فۆرزهایم ئێشكگری ئازادی وه‌رگرت

گروپی فۆرزهایم ئێشكگری ئازادی وه‌رگرت، كه‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢دا به‌مه‌به‌ستی ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا ئێشكگری ئازادی ده‌ستپێكردبوو. ئێشكگری ئازادی له‌ ساڵی ١٠هه‌میندا به‌رده‌وامه‌.

ئێشكگریی ئازادی له‌ هه‌فته‌ی ٥٠٦هه‌میندا به‌رده‌وامه‌. ئه‌ندامانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردانی دیموكراتیكی شاری فۆرزهایمی ئه‌ڵمانیا ئێشكگری ئه‌م هه‌فته‌یان وه‌رگرت. له‌ گروپه‌كه‌دا جه‌عفه‌ر سه‌لچوك، عه‌بدولره‌حمان موتڵو، حه‌سه‌ن كۆجاهاڵ و عه‌بدولقادر كزڵبۆگا به‌شدارن.

له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه‌ جه‌عفه‌ر سه‌لچوك رایگه‌یاند، كه‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وان هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌ و سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ راكێشا كه‌ گۆشه‌گیری گۆڕدراوه‌ بۆ گۆشه‌گیری له‌سه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان و توركیا.

سه‌لچوك باسی له‌وه‌كرد، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر هه‌موو زیندانیانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ زیندانیانی نه‌خۆش به‌تایبه‌تی و هه‌موو زیندانیانی سیاسی خراونه‌ته‌ به‌ر مه‌رگ. سه‌لچوك وتی، "ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ تێكۆشانمان ده‌ده‌ین. ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تیمان به‌ واتای ئازادكردنی هه‌موو گه‌لانه‌".

هـ . ب