گروپی مانهایم چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ماوەی ٥٤٧ هەفتەیە لە بەردەم دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت و چالاکوانانی مانهایم ئەم هەفتەیە ئێشکگرییەکە بەڕێوەدەبەن.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری ماوەی ٥٤٧ هەفتەیە بەردەوامە.

کورد لە ئەوروپا و دۆستەکانی هەموو هەفتەیەک چالاکیی ئێشکگری ئەنجام دەدەن. ئەم هەفتەیە گروپێک، کە لە مانهایمی ئەڵمانیاوە هاتوون، چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.

مەحمود قاسم، کەریم توزون، فاتیح داغ و مستەفا یڵدز لەنێو گروپەکەدان. مەحمود قاسم بەناوی گروپەکەوە ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە. کورد و دۆستەکانیان ئەمە قبوڵ ناکەن. ئێمە ئیدانەی ئەم دۆخە و بێدەنگیی سی پی تی و جیهان دەکەین. سەرۆک ئاپۆ ئازاد نەبێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".

هەروەها کەریم توزونیش ئیدانەی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد.

ژ.ت