گرووپی لوزەرن ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
گرووپی لوزەرن لە هەفتەی ٦٤٤ هەمیندا ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ کە ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە.
گرووپی لوزەرن لە هەفتەی ٦٤٤ هەمیندا ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ کە ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە.
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، ئێستە لە هەفتەی ٦٤٤ هەمیندایە.
ئەم هەفتەیە گرووپێک لە شاری لوزەرنی سویسراوە ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ. فیکرەت چۆکتاشان و کۆچەر ئایدن و سینان ئەحمەد لە گرووپەکەدا بوون.
لەسەر ناوی گرووپەکە فیکرەت چۆکتاشان سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا بەرخۆدەرەکانی چیا و زیندانیان و گەلی کورد کرد، ڕایگەیاند بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لوزەرنەوە هاتوون، گوتی: "داوا لە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی (کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا) دەکەین ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. دەوڵەتانی نێونەتەوەیی و دەوڵەتی تورک دەیانەوێت لە کەسێتی ڕێبەرێتییدا گەلی کورد گۆشەگیر بکەن و لەناوببەن. ئێمەش وەک گەلی کورد و دۆستەکانمان دەمانەوێت لە دەوری ڕێبەرێتی کۆببینەوە و لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست ئازاد بکەین".