داگیرکەران بۆردوومانی ٧ گوندی کانتۆنی منجی کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ٧٤ گولە تۆپ و هاوەن بۆردوومانی ٧ گوندی کانتۆنی منجیان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ٧٤ گولە تۆپ و هاوەن بۆردوومانی ٧ گوندی کانتۆنی منجیان کرد.
دوێنێ شەو کاتژمێر٢١:٠٠ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ئەوسەجلی، ئەل یانلی، ئەل سەیادە، ئەل داندانی و ئەل جاموسییەیان لە باکووری ڕۆژئاوای منبج و گوندەکانی کۆرهیوک و قۆرت وێران لە ڕۆژئاوای منج بۆردوومانکردووە.
ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورک زۆر بەسەختی ئەو گوندانەی بۆردوومانکردوە و ٧٤ گولە تۆپ و هاوەن لە گوندەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە.