گەریلا هێرش ڕۆژهەڵات لە ساڵیای شەهیدبوونیدا یادکرایەوە
گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەرلین یادکرایەوە.
گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەرلین یادکرایەوە.
مەجلیسی ژنانی دەست دان و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی سەر بە ناڤ- بەرلین بۆ گەریلای هەپەگە هێرش ڕۆژهەڵات (نوری ئەلچی) کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهیدبوو، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە کەسێتی شەهید هێرش ڕۆژهەڵاتدا بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، بە خولەکێک ڕێزگرتن یادەکە دەستی پێکرد.
ئەندامی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان دایە گۆزێ قسەی کرد و وتی: "شەهید هێرش بەشداری تێکۆشانی ژیانی ئازادی کوردستانی کرد و بۆ ئەو مەبەستەش شەهید بوو. وەک بنەماڵەی شەهیدان دەبێت خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەین. ئەگەر خاوەندارێتی لە یەکتر نەکەین و خاوەنداریتی لە شەهیدانمان نەکەین، ناتوانین لە کوردستانێکی ئازاددا بژین کە خەونی منداڵەکانمانە".
هاوسەرۆکی ناڤ- بەرلین، نورسەل یڵدز قسەی کرد و وتی: "قسەکردن لەسەر شەهیدان وەک هەمیشە سەختە بۆمان. لەگەڵ دووژمنێک ڕووبەڕووین کە تەنانەت ئەخلاقی شەڕیشی نییە، هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک کە کوردی لێ دەژی و دەستکەوتی کوردی لێیە. بۆیە لە هەر شوێنێک بین، بۆ ئەوەی خەونی شەهیدانمان بە جێ بێنین پێویستە چیمان لە دەست هات بیکەین".
بەناوی مەجلیسی ژنانی ئێزدی بەرلین نورێ ئالکیش قسەی کرد و وتی: "شەهید هێرش سەرمایەداری ڕەتکردەوە و بەشداری تێکۆشانی ئازادیی بوو. لە دژی ئەو سیستەمەی کە نکۆڵی لە زمان و کەلتوور و بوونی دەکرد، ڕێچکەی قارەمانەکانی هەڵبژارد. لەم ڕێگەیە بەشداری کاروانی شەهیدان بوو".
نورێ ئالکیش باسی لەوەشکرد، لەگەڵ دایکی شەهید هێرش قسەی کردووە، بەمجۆرە بەردەوامبوو: "دایکی گوتی، شەهید هێرش تەنها منداڵی من نییە، ئەو منداڵی هەموو کوردستانە. لە خاکی کوردستاندا بۆ ژیانێکی ئازاد تێکۆشانی کرد و بۆ ئەمەش شەهید بوو".
یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک کە بۆ شەهید هێرش ئامادەکرابوو، بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.