بە دیمەن

گەریلاکانی هەپەگە: دەبێت خاوەندارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین

گەریلاکانی هەپەگە ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد و گوتیان دەبێت خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی شۆڕش بکرێت کە لە ئەنجامی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە ئافێنراوە.

ساڵوەگەری شۆڕشی ڕۆژئاوا

ئەو گەریلایانەی هەپەگە لە دژی چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوا شەڕیان کرد باوەڕ جەوەر سەرحەد، ماسیرۆ ئارارات، فەرمان پەنابەر و بروسک باران بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

باران جەوەر سەرحەد: پێش هەمووشتێک سڵاو و خۆشەویستی پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. لە پڕۆسەیەکی وەها بە پێشەنگایەتی ڕێبەرێتی هەڵمتێکی مێژوویی دەستیپێکرد. کاتێک مرۆڤ لە مێژوویی تەڤگەری ئازادی دەڕوانێت، بە ڕاستی زۆر شتی گرنگی لەگەڵ خۆییدا خولقاندوە.

یەکێک لەوشتانەی خولقێنراوە شۆڕشی ١٩ی تەمموزە. بەم بۆنەیەوە هەموو شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بیردەهێنمەوە، سەری ڕێز لە بەردەم ڕەنجیان دادەنەوێنم.

١٩ی تەمموز شۆڕشێکی کۆمەڵگەیی، شۆڕشێکی ئەخلاقی و سیاسییە. ئەوە ڕاستییە ڕێبەرێتی بە ساڵان بیری لێدەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵگەیەکی بەهێز، کۆمەڵگەیەک بتوانێت خۆی بەڕێوەببات، کۆمەڵگەیەک بتوانێت بە ئازادی لە ناو هەموو کۆمەڵگەکاندا گوزارشت لە خۆی بکات بئافرێنێت. ڕێبەرێتیمان پڕۆژەیەکی خستۆتە بەردەم گەل. گەلی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەندارێتیان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد، بە خاوەندارێتی کردن لە شەهیدانی ١٤ی تەمموز و خاوەندارێتی کردن لەو هەڤاڵانەی هەڵمەتەکەدا شەهید بوون ئەم شۆڕشەش تا دەچوو فراوانتر دەبوو.

کاتێک شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠١٤دا بە بانگەوازەکەی ڕێبەرەکەمان ڕوومان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد، لە شۆڕشەدا بەشداربووین. کاتێک یەکەمجار باس لەوەکرا خواست بۆ چوونە ڕۆژئاوا هەیە یا نا، یان بۆچوونمان چییە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، چونکە ڕۆژئاوا یەکەم شوێنە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەرێتی لێ جێبەجێکرا، بەبێ ئەوەی سەرۆکایەتی بیەوێت پڕۆژەیەکی چۆن بونیات بنێت، ئارەزووی چوونمان بۆ ئەوێ زۆر زیادی کرد.

کاتێک دەربازی ڕۆژئاوا بووین و خاکی ڕۆژئاوامان بینی، ئەو سیستەمەمان بینی کە لەوێ بونیات نرابوو، هەستێکی پێ بەخشین خۆزگەمان خواست لە شوێنەکانی دیکەی وەک باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتیش دامەزرایە. لە ڕۆژئاوا کۆمەڵگەیەکی فرە نەتەوەیی هەیە، نەک تەنها کۆمەڵگەی کورد، بەڵکو کۆمەڵگەی عەرەب، ئاشووری و ...هتد هەیە. کۆمەڵگەکەمان پێکەوە دەژین، لە سیستەمێکی ئازاددا، لەسەر بنەمای کەلتوور و ئەخلاقی خۆیان، لەسەر بنەمای هەبوونی ڕاستییەک ژیانێک بەڕێودەبەن. تۆڵەی ئەو خراپەکارییانەی بەشەکانی تری کوردستانمان لێرە کردەوە.

ئەو شتە چی بوو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆرترین سەرنجی ڕاکێشاین؟ ئەو منداڵانەی هێشتا تەمەنیان ١٤ یان ١٥ ساڵ نەبوو، لەو تەمەنە بچووکەدا، دەیانگوت، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، تۆڵەی سەرۆکەکەمان دەکەینەوە و دەتوانین ئەو سیستەمە بونیات بنێین ڕێبەرێتیمان لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیاتی ناوە. بۆ ئەوەی ئەو سیستەمە بونیات بنێن چەندین شەهیدانمان دا. شەڕی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەرانبەر داعش ئەنجام درا، دواتر شەڕی سرین، شەڕی بەنداوی تشرین، شەڕی مەنبج، تەبقە، ڕەقە، دێرەزۆر... لە ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو شەڕانە بەڕێوەچوو، هەموو ئامانجەکان ئەوە بوو کۆمەڵگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بتوانن پێکەوە، بە شێوەیەکی ئازاد ژیان بکەن. لەسەر کەلتوور، زمان، ئەخلاق و هەبوونی خۆیان کە لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە، لە لایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە ئەمڕۆ باسی دەکەین لەناودەبران بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن شەڕ و تێکۆشان تا دەچوو فراوانتر دەبوو.

ئەو شەهیدانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویاندا، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ شەهید زافەر، تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ کە بوو بە سیمبولی بەرخۆدانی مەنبج ئەبو لەیلا، پێشەنگی شەڕی کۆبانێ شەهید گەلهات و هتد. گەر پێویست بە ناوهێنان بێ، بە ڕاستی چەندین هەڤاڵی شەهید لەگەڵ ئێمەدا جێیان گرت. لە سەنگەرەکاندا هەموو گوتارەکان ئەوە بوو بتوانین خەیاڵەکانی ڕێبەرێتی لەوێ بونیات بنێین. لەبەر ئەوەی خەیاڵەکانی سەرۆکایەتی ئەوە بوو کۆمەڵگە خۆی بەڕێوەببات، کۆمەڵگەیەک هێزیان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە لێ وەرگیراوە، دووبارە بە هێز بکاتەوە و بتوانن داهاتووی خۆیان ببینن. هەربۆیە ئەو تێکۆشان و شەهیدبوونانەی لەوێ درووستبوون، تەنها لە پێناو پرۆژەی ڕێبەرێتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو.

لە لایەکی دیکەوە کاتێک نوێ دەربازی نێو کۆمەڵگە بووم، هەندێک جار بۆ کار و خەباتی پەیوەست بە خۆمانەوە دەربازی نێو کۆمەڵگە دەبووین. هاتن و چوونمان هەبوو. هەندێک جار دەچوویتە ئاسایش، هەندێک جار دەچوویتە قوتابخانەکان، هەندێک جار دەچوویتە نەخۆشخانە. کەسێکت دەبینی کوردی قسە دەکات، کەسێک بە عەرەبی قسەی دەکرد، کەسێک بە تورکمانی قسەی دەکرد، سوریانییەکان بە زمانی سوریانی قسەیان دەکرد. کاتێک ئەم دیمەنانەت دەبینی، هێزی ئەنجامدانی تێکۆشان هێندەی تر بەهێزتر دەبوو. دەمانگوت ئەو تۆوەی ڕێبەرێتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین چاندویەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڕوێت. هەزاران بەرهەمی بەخشیووە. هەربۆیە زۆر زەحمەت بوو ئەو هەستانەی لەو ساتانەدا هەستم پێدەکرد لە یەک دوو ڕستەدا بە وشە بیخەمە ڕوو.

چەند هەڤاڵێک هەبوون لە تەنیشتم شەهید بوون. خواستی ئەو هەڤاڵانە هەمان شت بوو؛ بە تایبەتی لە پڕۆسەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆچبەر بوون، ئەوانەی لەسەر سنوورەکان مابوونەوە، ئەوانەی بێ پشتیوانی مابوونەوە، ئەوانەی لە لایەن دوژمنەوە کوژران و کۆمەڵکوژ کران، تۆڵەیان لێکرایەوە. قسەی هەموو ئەو هەڤاڵانەی شەهید بوون ئەوە بوو بتوانین تۆڵەی گەل بکەینەوە.

لەگەڵ هەڤاڵانی شەهید هەرگیز تێگەیشتنێک نەبووە تەنها بۆ گەلی کورد شەڕ بکەن. دەیانگوت ئێمە بۆ تۆڵەی گەلان هاتووین بۆ ئێرە. نەک تەنها کورد لە ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕیان کرد، بە هەزاران هەڤاڵی شەهیدی عەرەبمان هەیە، سوریانی هەیە، ئاشووریمان هەیە. قورسترین باج گیانە، ئەوان گیانی خۆیان بەخشی.

شۆڕشی ڕۆژئاوا یان شۆڕشی ١٩ی تەمموز بوو بە شۆڕشی ئەنتەرناسیۆنالیستی. تەنها بە کوردستانەوە سنووردار نەماوە. لەوێ زۆر هەڤاڵ لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، چینەوە هاتبوون. لە هەموو جیهانەوە ڕوویان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد. ئەمەش ئەوەى دەرخست شۆڕشى ڕۆژئاوا تەنها بۆ کورد نییە، بۆ کۆمەڵگە ئازادەکانە سەرۆکایەتیمان پێناسەى دەکات، بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگە ئەخلاقی و سیاسییەکانە. ئەو سیستەمەی ڕێبەرێتیمان دەیەوێت بە دی بهێنیت، بۆ هەموو کۆمەڵگەکانە. بۆ ئەوەی ئەمە بە دی بێت، چەندین مرۆڤ هاتن، لە بەرزترین ئاستدا جێپەنجەی خۆیان لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا بە جێهێشت. هەڤاڵە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان کە شەهید بوون بە بیر دەهێنینەوە. بە پێزانینەوە سەری ڕێز لەبەردەم ڕەنجیان دادەنەوێین. هەروەها چەپەکانی تورکیاش لەو بەرخۆدانەدا بەشدارییان کرد، گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. ئەوانیش بە بیر دەهێنینەوە. بەڵێنی ئەو هەڤاڵانە ئەوە بوو، پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان چییان گوت؟ گوتیان، ئازادی تورکیا بە ئازادی کوردستان تێدەپەڕێت. بەو گوتارانە چەندین گەنجی تورکیا و باکوری کوردستانیش ڕوویان لەم شۆڕشە کرد و لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا یەکانگیر بوون.

مرۆڤ چەندە هەوڵ بدات ڕاستییەکانی شۆڕشی ١٩ی تەممووز بخاتە ڕوو هێشتا ناتوانێت. ئەوانەی ڕاستی و حەقیقەتیان هێنایە ئاراوە، شەهیدانمانن. چونکە لە واقیعدا ئەوانەی ڕێگەیان کردەوە، لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناویندا بتوانن لە لوتکەیەکی بەرزدا ئازادی پێشکەش بکەن ئەو پڕۆژەیە بوو. ئەوانەی ئەو پڕۆژەیەیان بە دی هێنا شەهیدی ئێمە بوون. هەرچەندە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو ئارامییەی دەویسترێت نییە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکە ئارامی هەیە، سیستەمێک دامەزراوە. ئەو سیستەمەی ڕێبەرێتی هەمیشە پێناسەی دەکات، ڕێبەرێتی دەڵێت، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین پێویستیان بەو سیستەمە هەیە، سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە لە ڕۆژئاوای کوردستانی کەمیش بێت- چونکە هەندێک دۆخەکە لە دەستی تەڤگەردا نییە- لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاشدا بەدی نەهاتبێ، خەیاڵ سەرۆکایەتی و شەهیدەکانمان و تەڤگەرەکەمان بەدیهاتووە. هەروەها جیهان دەبینێت لەو شوێنانەی پڕۆژەی سەرۆکایەتی بەدی نەهاتووە، هێشتا شەڕ بەردەوامە. نموونەی بەرچاو سوەیدایە. دوای ڕووخانی بەعس و هاتنی هەتەشەی ئیسلامی توندڕەون، ئێستا لە سوەیدا هێرش دەکرێتە سەر گەلی دروزمان. ئەگەر لە تەواوی سووریادا ئەو سیستەمەی ڕێبەرێتیمان پێشنیاری کردووە جێبەجێ بکرایە ئەمڕۆ شەڕوپێکدادان لە سوەیدا ڕووینەدەدا. لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا داخوازی چیە؟ هەموو ئایین، زمان، کەلتوور و هەموو جیاوازییەکان هەیە، بەڵام لە نێو هەموو جیاوازی و فرەڕەنگییەکاندا لە یەک جەستەدا ژیان بکەن. لەبەر ئەوەی ئەمە لەوێدا جێبەجێنەکراوە، کاتێک هێرشکی دەرکی دەکرێت، هێزێک بتوانێت بە باشی وەڵام بداتەوە نییە.

ماسیرۆ ئارارات: لە سەرەتادا خۆشەویستی خۆم لێرەوە تاوەکو ئیمراڵی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. ١٩ـی تەممووز ڕۆژێکی زۆر گرنگە. بۆ ئێمە بووە ژیانەوە. من خۆم خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانم. من ئەم ڕۆژە وەکو لەدایکبوونی خۆم دەبینم. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی زۆر گرانبەهایە. گەلێک شەهیدمان دا، گەلێک قوربانیمان دا. ئەم هەموو دەستەکەوتانە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە بوو، لە سایەی هەڤاڵانی شەهیدەوە بوو. ئەمڕۆ ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئازادی دەسوڕێینەوە، بە ئازادی دەجوڵێین. گەلەکەمان سەربڵندە. بە شەهیدانی سەربڵندە. لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا کارێک هەڤاڵان هاتن و شەهید بوون، منیش کاریگەر بووم و بەو شێوەیە بەشدار بووم. یەکێک لەو هەڤاڵانە هەڤاڵ ڕێبین کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەو هەڤاڵە لە سەرەتای شۆڕشەکەدا هات. ئەو هەڤاڵە کاتێک لەگەڵ مرۆڤەکاندا قسەی دەکرد، کاتێک لەگەڵیان سەرقاڵ دەبوو، سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشا. دوای شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵە، زۆر کەس هاتنە ناو شۆڕش، زۆرێک لەوان شەهیدیش بوون. هەڤاڵ شیاریش بەهەمان شێوە لە شۆڕشی کۆبانێدا شەهید بوو. ئەویش کاریگەری لەسەر من دروستکرد.

شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەن گرنگییەکی گەورەیە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک ئەم تێکۆشانەی دەستپێکرد، لەسەرەتادا چووە ئەوێ. ٢٠ ساڵ لە ڕۆژئاوا و سوریا خەباتی کرد. گەلی ڕۆژئاواش بە ڕێبەرێتی سەربڵندە. ڕێبەرێتیش زۆر گرنگی بە ڕۆژئاوای کوردستان دەدات. بە ڕەنجێکی گەورە شۆڕشێک لەوێ دامەزرا. لەوێ هەم لە خەڵکی مەدەنی و هەم لە شەڕڤانانیش شەهید درا. خودی کۆبانێ دوو جار کۆمەڵکوژی بەسەرداهات. کاتێک باسی ئەوە دەکەم گەلێک هەستی جیاواز ئەزموون دەکەم. تەڤگەری ئازادی لەبەرامبەر ئەم دووژمنە دڕندەیە کە کۆمەڵکوژی بەسەر خەڵکدا هێنا وەستا. ئەمەش شانازییەکی گەورە لە ئێمەدا دروستدەکات. ئەمڕۆ ئێمە هەست بە ئازادی خۆمان دەکەین. پێشتر نەماندەتوانی سەرهەڵبڕین. دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی هات، ئێمەش ئازاد بووین. کەپیتاڵیزم ئێمەی کوشتبوو، لەناوی بردبووین. دوای تەڤگەری ئازادی، ئێمە خۆمان ناسی، گەل کەسایەتی خۆی ناسی، دووژمنی خۆشی ناسی، کلتووری خۆشی ناسی. بینی کە کلتوورەکەی چۆن توێنراوەتەوە. پێشتر عەرەب و کورد لێک تێنەدەگەیشتن، دوژمنایەتی یەکتریان دەکرد. دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی هات، ئێستا هەمووان بوونەتە یەک. هەموو بەیەکەوە لە یەکسانیدا دەژین.

هەموو شەهیدانی ڕۆژئاوا بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە دەبینە شوێنپێهەڵگری ئەوان و تۆڵەیان دەکەینەوە. بژی ڕێبەر ئاپۆ!

فەرمان پەنابەر: ناوی من فەرمان پەنابەرە. خەڵکی باکووری کوردستانم. لەسەرەتادا لە کەسایەتیی هەڤەڵ خەبات دێرک و کەسایەتیی هەڤاڵ سلاڤادا تەواوی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەبیر دەهێنینەوە. بەژنی خۆمان لە ئاستیان دەچەمێنینەوە و ئەو بەڵێنە دووبارە دەکەینەوە کە بە شەهیدانمان داوە.١٣ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەتایبەتی لە گەلی ڕۆژئاوامان و تەواوی گەلی کوردستانمان و جیهان پیرۆز دەکەین.

دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە پرۆسەیەکی وادا دەستیپێکرد. لە بەرامبەر ڕژێمی بەعس بەرەنگاربوونەوە و لەگەڵیشیدا دەوڵەتانی هەژموونگەرا و هێزە ستاتیکۆپارێزەکانیش دەیانویست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاری دروستبکەن. بەم شێوەیەش لەم پرۆسەیەدا چەتەکانی داعشیان هێنایە ڕۆژئاواوە. لەوێش بێگومان نەیاندەزانی کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە دەبنەوە، ڕووبەڕووی شەڕڤانانی کورد دەبنەوە، ڕووبەڕووی گەلی کورد دەبنەوە. گەلی کوردیش وێڕای شەڕڤانەکانی، لە بەرامبەر چەتەکانی داعش، لەبەرامبەر زیهینییەتی پیسی داعش وەستایەوە، بەرەنگاربووەوە. ئەو بەرخۆدانە گەیشتە ئامانجی خۆی. بێگومان قوربانییەکانی زۆر گەورە بوون. قوربانی زۆر گەورە و گرانبەهاش دران. بە هەزاران، بە دەیان هەزار هەڤاڵ شەهید بوون. گەلەکەمان شەهید بوو. بەڵام لە ئەنجامدا بەفیڕۆ نەچوو. شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرکەوت. بە تایبەتی بەو ئیلهامەی لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتییەوە وەرگیراوە، ئەم شۆڕشە گەیشتە ئەمڕۆ و بەردەوامیشە. دەستکەوتی زۆر گرنگ بەدەست هاتن. بێگومان پێویستە ئەم دەستکەوتانەی خۆمان زیاتر بپارێزین و زیاتر پێشیان بخەین.

لەم پرۆسەیەدا وەکو گەنجێک ئێمەش بەدواداچوونمان دەکرد. ئێمەش دەمانویست بزانین کە لە چ ئاستێکدایە. لەبەرئەوەی لەنێویدا نەبووین. ئێمە لە بەشێکی کوردستان بووین. ئێمەش بەدواداچوونمان بۆ دەکرد، لێمان دەکۆڵییەوە. لەسەر ئەو بنەمایە کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەرمان دروستبوو. دڕندەیی داعش، ئەو دڕندەییانەی ئەنجامدەدران، ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەکران، مرۆڤیان بە زیندوویی سەردەبڕی یاخود دەیانسووتاند. دەیانخستە قەفەزە و دەیانسووتاند. ئەشکەنجەی جۆر بە جۆریان ئەنجامدەدا. ئەمەش بێگومان وەک گەنجێکی کورد، وەک هەستە وڵاتپارێزییەکان یاخود ویژدانییەکان قبووڵ نەدەکرا، بەتایبەت بۆ کوردێک، هەرگیز مرۆڤ ناتوانێت قبووڵی بکات. لەبەرئەوەش لەم پرۆسەیەدا بەو شێوەیە کاریگەری و بەتایبەت کاریگەری ڕۆژئاوای کوردستانمان کەوتە سەر. لەسەر ئەو بنەمایە لەو پرۆسەیەدا چووینە ڕیزەکانی گەریلاوە. لەبەرئەوەش شۆڕشی ڕۆژئاوا لەوانەیە ئێمە ڕاستەوخۆ نەمانتوانیبێت بچینە ناوی. بەڵام لە بەشە جیاوازەکانی کوردستانیش بێت، هەوڵمان دەدا زیاتر ئەم دەستکەوتانە بپارێزین، گەورەتریان بکەین. لە بەشەکانی تری کوردستاندا زیاتر پاڵپشتی بەهێز بکەین.

کاریگەرییەکی وای لەسەر ئێمە هەبوو. بێگومان کاریگەرییەکی زۆر گەورەشی لەسەر کۆمەڵگە هەبوو، کاریگەری دروستکرد. پاڵپشت بەوە وردە وردە کۆمەڵگەکەشمان ئەو شۆڕشەی کە لە ڕۆژئاوا پێشکەوت بەتایبەتی ژنان و گەنجان ویستیان خۆیان پێش بخەن، بە فەلسەفە، فکر و پارادایمی ڕێبەرێتی زیاتر خۆیان پێشبخەن، بخوێننەوە، هەوڵبدەن، تێبگەن. ئەمە لە ڕۆژی ئەمڕۆشماندا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان پارایدایمی ڕێبەرێتی پێش خست، بەم شێوەیە بە کۆمین بێت یان بە ئەنجوومەن یاخود بە ڕێکخراوە جۆر بە جۆرەکان دەیانەوێت پێشی بخەن.

لە بەشەکانی تری کوردستانیش بۆ نموونە لە باکووری کوردستان، گەلی ئێمە لەوێش دەیانەوێت زیاتر پارادایمی ڕێبەرێتی وەک مۆدێلی ڕۆژئاوا بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئاستێک دروستبووە. ئەمە بێگومان بەس نییە. پێویستە مرۆڤ زیاتر پێشی بخات. زیاتر ڕێبەرێتی بخوێنێتەوە، سەیری مۆدێلی ڕۆژئاوا بکات، بەدواداچوونی بۆ بکات و بەتایبەتی گەنجانی باکووری کوردستان یاخود بەشەکانی تری کوردستان زیاتر خۆیان پێش بخەن، پارادایمی ڕێبەرێتی بخوێننەوە یان کتێبەکان، پارێزنامەکانی ڕێبەرێتیمان، گەنجان زیاتر دەتوانن بۆئەوەی چالاکانە بەشدار ببن، زیاتر بۆ دواڕۆژ، بۆ داهاتووی خۆیان، داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان بونیات بنێن، پێویستە ڕێبەرێتی بخوێننەوە. کۆمین دروستکران یاخون ڕێکخراوی جۆر بە جۆر دروستکران. لە ڕووی ئابووریشەوە ئابوورییەکی یەکسانیان بڵاوکردەوە یاخود لە دەوروبەری خۆیان دایانمەزراند، تەنیا لە خۆیاندا نا، لەدەوروبەری خۆشیان دایانمەزراند، زیاتر پێشبکەوێت و زیاتر لە بەشەکانی تریش مۆدێلی لەو شێوەیە پێشبخەن. لەبەرامبەر داگیرکاریی تێکۆشانێکی بەهێزتریش بەڕێوە ببرێت. لەم پرۆسەیەدا کە ئێمە ئێستا تێیداین ڕێبەرێتیمان پرۆسەیەکی دەستپێکرد. پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. پێویستە هێشتا زیاتر ئێمە وەکو گەریلا تێیدا بەشداربین، زیاتر تێکۆشان بکەین، بۆئەوەی ئەو پرۆسەیەی کە دەستی پێکراوە، پێشخراوە، بگاتە ئامانج. بێگومان دەشگاتە ئامانج. ئەمە بەستراوەتەوە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە. بۆئەوەی ڕێبەرێتیمان ئازاد بکەین، ڕێبەرێتیمان لەنێو خۆماندا ببینینەوە، پێویستیمان بە تێکۆشانی زیاترە، پێویستیمان بە زیاتر بەڕێوەبردنی خەبات هەیە. ئەمە بۆ گەلەکەشمان بەهەمان شێوەیە. گەلی ئێمەش پێویستە شەو و ڕۆژ، پێویستە نەڵێت ماندووین یاخود لە فڵان شوێن وا بووە، پێویستە زیاتر خواست و ئامانجەکانی چڕ بکاتەوە و زیاتر ئەو خواست و ئامانجانەی بۆ خۆی داناوە بەرەو پێش ببات و بتوانین دەستی ڕێبەرێتی بەهێز بکەین و بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، پێویستە بێ وەستان تێبکۆشین و بەرخۆدانمان زیاتر بەهێز بکەین و ڕێبەرێتیمان ئازاد بکەین. لەم پرۆسەیەشدا ڕێبەرێتی وا پێشی خست. بەڵام ئەمە بەس نییە. ڕێکخراوەکەشمان هێرشی زۆر مێژوویی پێشخست، هەنگاوی مێژوویی نان. ئەمە بەتەنها، ئێمە بڵێین تەواو هەر خۆی ڕێکخراو دەیکات، ئێمە هەروا بوەستین، هیچ نەکەین نابێت. پێویستە گەلی ئێمەش لە هەموو پارچەکانی کوردستان و گەلی ئێمە لە تەواوی ئەوروپاش پێویستە زیاتر بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت، زیاتر خۆی بخاتە ناوەوە و تێکۆشانێکی زیاتر بەڕێوە ببەن. ئێمە پێمان وایە گەلەکەمان، ئێمە وەک گەریلا و گەلیش لەم چوارچێوەیەدا بجوڵێینەوە. سەرکەوتووانەتر بەردەوامی بە خەباتی خۆمان بدەین. باوەڕم وایە لە کاتێکی نزیکدا ڕێبەرێتیشمان لەنێو خۆماندا دەبینین. کوردستانی ئازادیش دەبینین. دەتوانین لە ناوخۆی کوردستاندا، نەک تەنها وەک گەلی کورد، تەواوی گەلانی ژێردەستە، ئاین و نەتەوە جیاوازەکان کە لە ناوخۆی کوردستان دەژین یاخود لە دەرەوەی کوردستان دەژین، زیاتر ببینە نموونە، یاخود بۆ ئەوان ببینە یارمەتیدەر، ببینە دەستێک، پارادایمی سەرۆکایەتییان لێ تێبگەیەنین، پێشی بخەین، زیاتر لە چوارچێوەی پارادایمی ڕێبەرێتیدا جێی خۆی دەگرێت و زیاتر دەکرێتە بنەما. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەواز بۆ تەواوی، بەتایبەتی بۆ گەنجانی کوردستان، وەکو گەنجێک لە باکووری کوردستان بانگەواز بۆ تەواوی گەنجان دەکەین کە زیاتر پێویستە خۆیان بەهێز بکەن، پێویستە تێکۆشانی خۆیان بکەن، نەکەوینە تەڵەکانی کاپیتاڵیزمەوە. پێویستە زیاتر ڕێبەرێتیمان بخوێنینەوە، بەتایبەتی شەهیدانمان بخوێنینەوە. باوەڕم وایە لەم چوارچێوەیەدا گەنجانمان، بەتایبەت گەنجانی کوردستان ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا کاربکەن، مەحاڵە تاکە گەنجێکیشمان بکەوێتە تەڵەی کاپیتاڵیزمەوە، بکەوێتە تەڵەی دەوڵەتانی داگیرکەرەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە گەنجان زیاتر تێکۆشانی خۆیان بەهێز بکەن. لە ڕۆژئاوای کوردستانهیش کە شۆڕشێک لەوێ بونیاتنراوە، شۆڕشێک لە ئێستادا پێشخراوە و بەردەوامە، پێشدەکەوێت، پێویستە گەنجانمان لە ڕۆژئاوای کوردستانیش زیاتر بێنە ناوەوە، لە کار و خەباتی ڕێکخراوەکاندا یاخود لە هەڵمەتی جۆراوجۆردا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتی جۆراوجۆر پێشبخەن. هەرچییەکیان لەدەست دێت جیاوازی نییە، هەر کارێکیش بێت جیاوازی نییە. پێویستە گەنجانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان تێکۆشانی خۆیان بەهێز بکەن. شەو و ڕۆژ مرۆڤ پێویستە لەسەر پێ بێت، لەسەر پێ بوەستن تاوەکو بتوانین ڕێبەرێتیمان ئازاد بکەین، ئەو دەستەکەوتانەی بەدەستمان هێناون بیانپارێزین. نەهێڵین کە دەستکەوتەکانمان بۆ دواوە بگەڕێنەوە. لەبەرئەوەی ساڵانێکە، سەدان ساڵە گەلەکەمان وەک گەلی کورد هەمیشە ستەمی لێ کراوە، هەمیشە بە کۆمەڵکوژیدا تێپەڕیوە، هەمیشە بە قڕکردندا تێپەڕیوە. بۆ ئەمەش پێویست دەکات چیتر بڵێین بەسە. لێرە بەدواوە وەک گەنجانی کوردستان، ناهێڵین دەستی هیچ دەوڵەتێکی داگیرکەر، دەستی هیچ کەسێک بۆ دەستکەوتەکانمان درێژبکرێت، دەستدرێژی بکرێتە سەر بەهاکانمان. ئەو دەستەی درێژیش دەکرێت، ئەوەی پێویستە دەیکەین، ئەو دەستە دەشکێنین. ناهێڵین هەگیز یاری بە بەهاکانمان بکرێت.

لە کۆتاییدا، هەروەک چۆن لە سەرەتاشدا ئاماژەمان پێدا، لە کەسایەتیی فەرماندە نەمرەکانماندا هەڤاڵ خەبات و هەڤاڵ سلاڤادا تەواوی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، شەهیدانی تەواوی کوردستان بەبیر دەهێنینەوە، بەژنمان لەئاستیاندا دەچەمێنینەوە. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە، ئەو ئاڵایەی کە لێمان وەرگرتوون، دەیگەیەنینە سەرکەوتن. ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەرێتیش پێشی خستووە، زیاتر لە دڵ و گیانەوە بەشداری دەبین. وشەکانی ڕێبەرێتی بۆ ئێمە فێرکارین. پیت بە پیتی جێبەجێ دەکەین. با گەلەکەمان، کۆمەڵگەکەمان گوێ لە دەوروبەر نەگرێت. لەبەرئەوەی لەو ماوانەی ڕابردوودا زۆر هەڵسەنگاندن لەسەر ڕێبەرێتیمان، لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتیمان زۆر شتی جیاواز دەوترێن. بەتایبەتی گەلی ئێمە لە باکووری کوردستان لەم ڕووەوە هۆشیار بێت. نەکەونە تەڵەی داگیرکەرانەوە، نەکەونە تەڵەی دووژمنیشەوە. لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە تەواوی گەلەکەمان، بەتایبەتی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان پیرۆز دەکەین. هیوای سەرکەوتن دەخوازین.

گەریلا بروسک باران کە خۆی خەڵکی ڕۆژئاوایە، جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا و هەموو دەسکەوتەکانی دەرئەنجامی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانن. گەریلای هەپەگە، بروسێک باران، بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە لە ڕۆژئاوا تێکۆشانی کردووە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا گەل، ژنان و گەنجانی پەروەردە کرد. لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە شۆڕشێکی جیهانی ناسراو. ژیانی گەل لەسەر بنەمای سیستمی خۆی و لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک بوو بە مۆدێلێک بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژئاوزدا بوون بە نموونە بۆ هەموو جیهان، بۆیە پابەندبوونمان بە هەڤاڵان و شەهیدانی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوا زۆر قووڵە، ئەم دەستکەوتانە بە پلەی یەکەم بە هەوڵی گەورەی گەریلاکانی کوردستان، یەپەگە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەرهەم هاتووە، بە پەرەپێدانی ئەو سیستەمەی کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کردووە، لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە گەل هاوکاری یەکتر دەکەن، ئەمڕۆ دەتوانین ببینین کە ئەم سیستەمە لە ڕۆژئاوا بنیات نراوە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەرکەوت. ئەمەش دەبێتە مۆدێلێک بۆ جیهان. هەروەها دەبێتە مۆدێلێک بۆ مرۆڤەکانی تر، ئیلهامیان پێدەدات. دەبینین کە کەسانێک لە دەرەوەشەوە دێن. گەنجان، ئینترناسیۆنالیستەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە دێن و پەروەردە دەبیننن، بەشداری دەکەن و فێردەبن کە چۆن 'کۆمەڵگەیەکی بێ دەوڵەت دەتوانێت بنیات بنرێت'. لەوێ هێز وەردەگرن. کەسانی دیکەش کاریگەری ئەم دەستکەوتەیان لەسەرە. وەک گەریلایەکی ڕۆژئاوا، بانگەوازی من ئەمەیە بۆ گەنجانی ڕۆژئاوا، ژن و پیاوی گەنج، دەبێ بتوانین ئەم دەستکەوتانە بپارێزین کە ڕێبەر ئاپۆ بەساڵانە بۆ گەلی ڕۆژئاوا بەدەستی هێناوە. ئێمە دەبێ خاوەنداری لەم بەهایانە بکەین. پێویستە بە متمانەیەکی زۆرەوە خاوەنداری لە شەهیدان بکەین. نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک لە کەس بکەین، تەنها دەبێت باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەبێت. ئێمە وەک گەنجان دەتوانین بارگرانی ئەم شۆڕشە لەئەستۆ بگرین. ئەم شۆڕشە بە فیداکاریی شەهیدان بنیات نراوە. لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانین شۆڕشەکەمان بپارێزین.

بە هەموو توانامانەوە دەبێ خۆمان لەسەر بنەمای ڕێبەر ئاپۆ و بیرۆکەکانی بنیات بنێین و بزانین چۆن بژین. دەبێت بزانین چۆن ژیانێکی ئازاد دروست بکەین. یەکەم؛ بەرگریکردن لە خۆمان خاڵێکە کە ئێمەی گەنجان دەبێت خۆمانی لەسەر بنیات بنێین. دووەم؛ دەبێت بتوانین بە شیوەی هەرەوەزی و کۆمۆنەکان کۆمەڵگا بەڕێوەببەین. پێویستە هەوڵبدەین کۆمەڵگا پێویستی بە کەس نەبێت. ئێمە ژیانێکمان ناوێت کە پێویستی بە دەوڵەت یان دەسەڵاتداری هەبێت. پێویستە دڵنیابین لەوەی کۆمەڵگا ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵایەتی بنیات دەنێت. بەم پێیە بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە کە بەهاکان بە نموونە دابنێن. ئەم شۆڕشە شۆڕشێکی دیموکراتیکە، شۆڕشێکە کە ڕێبەر ئاپۆ دایمەزراندووە، شۆڕشی ئازادییە."