هاوڵاتیانی جۆلەمێرگ: تێکۆشان بۆ زمان و شوناسی کوردی بەردەوام دەبێت
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە جۆلەمێڕگ و شەمزینان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە جۆلەمێڕگ و شەمزینان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا، بانگەوازی کرا کە دان بە پێگە و مافی خوێندن بە زمانی دایکی بنرێت.
لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ جەماوەرێکی زۆر بەشداری بەیاننامەکە بوون و بەردەوام پانکارتی"ستاتۆ بۆ کورد، پەروەردە بەزمانی کوردی" و دروشمی "بێ زمان ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
قادیر شاهین هاوسەرۆکی دەم پارتی جۆلەمێرگ بەیاننامەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە بەملیۆنان منداڵی کوردان لە تورکیا دەژین و لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی بێبەشن و وتی: "خوێندن بە زمانی دایکی مافێکی گەردوونی و بنەڕەتییە. ئەم مافە بە ڕێگەی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانەوە دەستەبەر کراوە. بەڵام بەو بۆنەوە کە دەوڵەتی تورکیا پابەند نییە بەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییانەوە کە واژوویانی کردووە، ئەم هەڵوێستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بووەتە هۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگاش لەبەرچاو ناگرێت، بەڵام هەتا مافی کولتووری، زمان و شوناسی کورد و هەتا هەموو ماف و ئازادییەکانی مسۆگەر نەکرێن، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان."
هەروەها لە شەمزینانیش لە هەمان چوارچێوە، لە بەردەم بارەگای دەم پارتی بەیاننامەیەک خوێندرایەوە. پەرلەمانتار ئۆنور دوشونمەز و ئەندامانی پارت و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدا بەشداریان کرد. بەشداربووان بە جلوبەرگی هەرێمیەوە بە هەڵگرتنی پانکارتی "سەردەم سەردەمی کوردییە"، "زمان کەرامەتە" و "بەکوردی قسە بکە، بخوێنە و بنووسە" بەشداری بەیاننامەکە بوون.