هەبەدەهە: هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمەکەی ئەردۆغان و حکومەتەکەی نەتانیاهۆدا نییە

کۆمیتەی بەڕێوبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند، "هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمی داگیرکەری ئەردۆغان و حکومەتی نەتانیاهۆدا نییە" و دەستنیشانی کرد کە گەلی فەڵەستین، ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی بن دەست سەردەکەون.

کۆمیتەی بەڕێوبەری هەبەدەهە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرنجی خستە سەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر فەڵەستین و ڕۆژئاوا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕێکخستنە فەڵەستینییەکان لە ڕێگەی وشکانی، ئاسمانی و دەریاییەوە هێرشی لەناکاویان بۆ سەر زۆر خاڵ لە ئیسرائیل ئەنجامدا، بەو هێرشانەی لەم دواییانەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی فەڵەستین گەیشتە ئاستێکی زۆر بەرز. ئیسرائیل بە تەکنەلۆژیا و دیوارە بەرزە پارێزگارەکانی، لەبەرامبەر ئەم هێرشەدا تووشی شۆک بوو، هەوڵدەدات ئەم شۆکە بە هێرشی گەورەتر و بۆردومانی هەمەلایەنە لەسەر خەلکی مەدەنی و چەکدار تێپەرێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە وەک هەوڵێک بۆ کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەکان بۆردومان کران، دەروازە سنوورییەکان داخران، هەرێمەکە گەمارۆدرا.

هەوڵ دەدرێت بە تەواوی پەیوەندی غەززە لەگەڵ جیهان بپچرێندریت. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆر بەرزە. ئیسرائیل بە وتنی 'من بە تەواوی لەناویان دەبەم' مەبەستی خۆی بە ئاشکرا دەردەبڕێت. هەموو شتێک، هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەک، هەموو کارێک دژی مرۆڤایەتی دەتوانرێت لەم قسەیەدا جێگای خۆی بگرێت.

ئەو تێکۆشانەی کە چەندین ساڵە بەردەوامە، تێکۆشانی ڕەوا و شەرەفمەندانەی گەلی فەڵەستینە. شەڕێکە بۆ گەیشتن بە فەڵەستینێکی ئازاد لە ڕووبارەوە تا دەریا. لە لایەکەوە شەڕی مان و نەمانی گەلی فەڵەستینە، لە لایەکی ترەوەش دەولەتی ئیسرائیلە، کە بەناوی تر داگیرکاری و مردنە. ئازارە سەختەکانی گەلی فەڵەستین کە ساڵانێکە بەردەوامە تەنیا بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان دەتوانێت کۆتایی پێ بێت. گەلی جولەکە کە لە مێژوودا زۆرجار کۆمەلکوژ و دەربەدەرکراون، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ گەلی فەڵەستین نییە. ئەوانەی ئەم ناکۆکییەیان خوڵقاند، دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزە ئیمپریالیستەکانن. بۆیە لەبەرامبەر بەرپەرچدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و دەوڵەتی ئیسرائیل، کەس ناتوانێت کە تێکۆشانی گەلی فەڵەستین بە تێکۆشانێکی نا رەوا نیشان بدات. تاکۆتایی تێکۆشانێکی ڕەوایە. ڕێکخستنی ژیانێکی هاوبەش لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەرکێکی شۆڕشگێڕانەی ئەم سەردەمەیە.

بەڵام لە هەمان کاتدا دەسەلاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە کە بۆتە بەڵای سەری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژە بە ئەقلیەت و دووروویی خۆی دەدات. ئەردۆغان و ڕژێمەکەی لە تیڤیدا دەڵێن 'ئێمە لەگەڵ فەڵەستین' و هەوڵی چەواشەکاری دەدەن. هەوڵ دەدات بناغە خۆی لەناو گەلدا بپارێزێت. ڕژێمی ئەردۆغان دەیەوێت سەرچاوەی وزەی ئیسرائیل لەسەر تورکیا تێپەرێنێت و بە ملیارەها دۆلار پارە قازانج بکات. بۆ رژێمی ئەردۆ‌غان گیان و خوێنی فەلەستییەکام گرینگ نییە. بۆ ئەوان ژیانی گەلی بن دەست تەنیا وشەیەکە.

جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێرین بۆتە هێلانەیەک بۆ گەلان و بیروباوەڕەکان. دەبێتە ناوچەی ژیانی ئازاد و یەکسانی گەلانی تورک، کورد، عەرەب، سوریان، ئەرمەنی و گەلانی تر. تاکە ڕێگا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەناوبردنی دەسەڵاتی داگیرکەر و تاڵانچییە. ئەو ڕووداوانەی ئێستا لە فەڵەستین ڕوودەدەن، وشە بە وشە، ڕستە بە ڕستەشی لە ڕۆژئاوا روودەدات. هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمی داگیرکەری ئەردۆغان و حکومەتی نەتانیاهۆدا نییە. ئێستا لە ڕۆژئاوا سەرچاوەکانی وزە بۆردومان دەکرێن، هێرش دەکرێتە سەر نەخۆشخانەکان، خەڵکی سڤیل دەکوژرێن. لە فەڵەستینیش هەمان شت ڕوودەدات.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە چارەنووسی گەلانی بن دەست ئەوەیە کە وترا "ئەوانەی کە بە قسە و کردارەکانیان پەرە بە تێکۆشانی گەلی بن دەست دەدەن شۆڕشگێرن. ئەو هێزەی کە فەڵەستین، رۆژئاوا و هەموو بن دەستەکان رزگار دەکات، لێپرسینەوە بەرامبەر بە کۆمەلکۆژییەکان دەکات و لەناو تێکۆشانێکی رەوای گەلدا گەشەدەکات.

ئێمە بەرامبەر بە کۆمەلکۆژییەکانی رۆژئاوا و فەڵەستین لیپرسینەوە دەکەین. ئێمە بە شۆڕشێکی یەکگرتوو لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی ستەمکاری ئاکەپە-مەهەپە دەکەین. هێزی داگیرکەر تێکدەشکێنین. فەڵەستین، ڕۆژئاوا و گەلی بن دەست سەردەکەون.