هەدەپە ٨مین ساڵیادی دامەزراندنی کردەوە

هەدەپە لە ناوەندی بۆستانجی ئەستەنبوڵ ٨مین ساڵیادی دامەرزاندیی کردەوە.

لە ئەستەنبوڵ بە بەشداری پەروین بوڵدان و میتحاد سانجار لە ناوەندی بۆستانجی ئەستەنبوڵ هەدەپە ٨مین ساڵیادی دامەزراندنیی کردەوە. پەرلەمانتاران، بەڕێوەبەرانی هەدەپە، نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و بە هەزاران هاوڵاتی بەشداریان کرد. هۆڵەکە بە ئاڵاکانی هەدەپە و پانکارتی کوردی و تورکی ڕازێنرانەوە. هاوڵاتیان دروشمیان بەرزکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ هەدەپە دەربڕی.

لە سەرەتادا ڕێز لەو کەسانە گیرا کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستداوە . دواتر سینەڤزیونێک لەبارەی تێکۆشانی هەدەپە نمایشکرا.

لە ئاهەنگەکەدا پەیامەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی و ژمارەیەک کەسایەتی تر خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا بەڵێنی تێکۆشان لەدژی فاشیزم دووبارە کرایەوە و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کرا.

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی جەهەپە و ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ پەیامیان بۆ هەدەپە نارد و پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی هەدەپەیان کرد.

ئیدیل یوغورلو هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان قسەی کرد و باسی لە تێکۆشانی هەدەپە کرد و ڕایگەیاند، بە هیوا و متمانەوە بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن.

وای قسەیلانی ئوغورلو، نوێنەرانی پێکهاتەکانی هەدەپە بەخێرهاتنی میوانانیان کرد.

دواتر پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە قسەیان کرد و پەیامی گرنگیاندا.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، تا هیوا هەبێت، هەدەپەش دەبێت و تێکۆشانیان بێوەستان بەردەوام دەبێت.

دواتر میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی قسەی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی هەدەپە کرد و وتی،"ناوێکی تری ژیان، بەرخۆدانە، ناوی بەرخۆدانیش هەدەپەیە. ئێمە تەمەنمان ٨ ساڵە، بەڵام بەرخۆدانێکی ١٠٠ ساڵە لە پشتمانە. هەدەپە ٨ ساڵ نییە، بەڵکو ٨ هەزار ساڵە."

ف.ق