هەدەپە جەژنی ئەکیتوی پیرۆز کرد

هەدەپە جەژنی ئەکیتوی ئاشوری و سوریانی پیرۆز کرد و هیوای خواست جەژن ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادی.

تولای حاتمئۆغوللاری یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی کۆمسیۆنی گەلان و ئایینەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ئەکیتوی پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە، " جەژنی ئەکیتوی کە ئەمساڵی دەکەوێتە ٦٧٧٢، پیرۆز بێت. جەژنی ئەکیتوی لە زمانی ئەکادیەوە وەرگیراوە و بە واتای جۆ دێت. ئەم جەژنە ساڵی نوێی گەلانی ئاشوری و سوریانیە، بە واتای هاتنە بەهار و بەرەکەت دێت.

بەهۆی سیاسەتی رەتکردنەوە و فشاری دەوڵەتی تاکپارێزی تورک، جەژنی یوکیدۆ کە بەهایەکی گرنگە، ناسنامەی سوریانیەکانە، چەندین ساڵە پیرۆز نەکرا. بەڵام گەلان کە رەتکرابوونەوە و هیچ حسابێکیان بۆ نەدەکرا، بە بەرخۆدانێکی گەورە خاوەنداریان لە زمان، کەلتور و جەژنی خۆیان کرد. گەلانی ئاشوری و سوریانی دوای چەندین ساڵ جارێکی دیکە جەژنی خۆیان پیرۆز کرد.

گەلانی ئاشوری و سوریانی کە لە کۆمەڵکوژی سەیفۆی ساڵی ١٩١٥ ژمارەیان کەم بووەوە، هەموو ساڵیک لە ١ی نیساندا لە وڵاتەکانیان و لە هەندەران جەژنەکە پیرۆز دەکەن.

ئێمە دەزانین کە هەر جیاوازیەک میراسێکی مرۆڤایەتیە و هەر بەهایەک کە ون دەبێت، پارچەکمان لەگەڵ خۆیدا دەبات، گرنگە کە جەژنی ئەکیدۆ لەسەر ئەم خاکە بە ئازادی پیرۆز بکرێێت. بۆ ئەوەی گەل و ئایینەکان بتوانن کەلتور و ناسنامەی خۆیان بە ئازادی بژین، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت.

هیوادارین کە جەژنی ئەدیکۆ ببێتە هۆی ئازادی هەموو مرۆڤایەتی، لەگەڵ خۆیدا بەرەکەت و ئاشتی بهێنێت."

ف.ق