هەوت پارت و رێکخراو لەدژی گرتنی سەمرا گوزەل وەستانەوە

هەدەپە، ئەمەپ، هالکئەڤلەری، سەمەفە،تیپ و تۆپ رایانگەیاند کە پێویستە هیچ کەسێک لەبەرانبەر کردەوەکانی دژی سەمرا گوزەل بێدەنگ نەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت: ئێمە شێوەی دەستگیرکردنی سەمرا گوزەلی پەرلەمانتار کە ئیرادەی گەلانە، رێبازی بڵاوکردنەوەی لە راگەیەنراوەکداندا، زمانی دوژمنایەتی وەزیری ناوخۆ رەت دەکەینەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە کەلەپچەکردنی پەرلەمانتاری ژن، راکێشانی قژی، فشارەکان بۆ سەردانانەوەی، هەڵوێستێکە بۆ چەوساندنەوەی ئۆپۆزسیۆن و هێزی گەلە و وترا، " ئێمە وەک پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، بانگ لە رای گشتی دیموکرات دەکەین، بێدەنگ بەن و نەبنە شەریکی تاوانەکانی دەسەڵات."

لە کۆتاییدا باسی ئەوەکراوە کە، ئێمە وەک پارت و رێکخستنەکانی کە واژۆمان لەژێر راگەیەنراوەکە کردووە، کردەوەکانی بەرانبەر سەمرا گوزەل قبوڵ ناکەین. وەک بەشێک لە دژایەتیکردنی دیموکراسی مافەکان دەبینین و ئێمە خاوەنداری لە ئیرادەی گەل دەکەین. ئێمە ، دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و دادپەروەری دەپارێزین. پێکەوە تێدەکۆشین و پێکەوە گۆڕانکاری دەکەین."

ف.ق