یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په بۆ كاروباری راگه‌یاندن، بڵاوكردنه‌وه و بانگه‌شه ته‌یب ته‌مه‌ل به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌وانانی كوژراو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ته‌مه‌ل وتی، "٦ی نیسان كه رۆژی كوژرانی رۆژنامه‌وان حه‌سه‌ن فه‌همییه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانانی توركیا (ته‌گه‌جه)وه له ساڵی ١٩٩٦ وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌وانانی كوژراو راگه‌یه‌نراوه. حه‌سه‌ن فه‌همی ساڵی ١٩٠٩ كوژرا. له ماوه‌ی ١١٣ ساڵی دواییدا له توركیا به سه‌دان رۆژنامه‌وان به هۆكاری سیاسی كوژراون".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، " له حه‌سه‌ن فه‌همیه‌وه تا رۆژنامه‌وانانی ئه‌رمه‌نی، له مو‌سا عه‌نته‌ره‌وه تا مه‌تین گۆكته‌په، له كوتلو عادڵه‌وه تا هرانت دینك، هه‌ر رۆژنامه‌وانێك له‌م خاكه‌دا كوژرابێت، به ئاگاداری یاخود به ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وڵاته كوژراون. له‌و كاته‌وه له توركیا هیچ شتێك نه‌گۆڕدراوه، به‌ڵام رۆژنامه‌وانان وێڕای باج و فوربانی دژواریش ده‌ستیان له تێكۆشانی ماف و راستی هه‌ڵنه‌گرتووه. وێڕای ئه‌و هه‌مووه هێرشی فاشیسته‌كان ئه‌گه‌ر هێشتاش رۆژنامه‌وانانێك هه‌ن كه راستیه‌كان ده‌نووسن، ئه‌وه له سایه‌ی ئه‌و قوربانیانه و تێكۆشانی راگه‌یاندنی ئازاده".
ته‌یب ته‌مه‌ل له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، "له‌سه‌ر ناوی هه‌ده‌په ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌داین كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ده‌پارێزن. سڵاو له تێكۆشانیان ده‌كه‌ین. له حه‌سه‌ن فه‌همی تا مه‌تین گۆكته‌په، له غوربه‌تلی ئه‌رسۆز تا هرانت دینك، له مو‌سا عه‌نته‌ر تا عه‌بدی ئیپه‌كچی له‌به‌رده‌م یادی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی كوژراون به رێزه‌وه باڵای خۆمان نه‌وی ده‌كه‌ین".
هـ . ب